كۆمیسیۆن دڵنیایی دەداتە دەنگدەران و بڕی سزای ئەو لایەنانەشی دیاركرد كە فشار لەدەنگەدەران دەكەن

بانگەشەی هەڵبژاردن
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات كە دڵنیایی دەدەین دەنگدەران كە ئازادن دەنگ بە چ لایەن و بەربژێرێك دەدەن و بەهیچ جۆرێك دەنگەكانیان ئاشكرا ناكرێت، جەختیش دەكاتەوە كە ئەو لایەنانەی فشار و ترس دروستدەكەن لەسەر دەنگدەران بۆ ئەوەی دەنگیان پێبدەن، سزادەدرێن و دەنگەكان لەو بنكەیەی فشاریان كردووە هەژمار ناكرێن، هاوكات سزایەكیش دەدرێن كە لە 10 ملیۆن كەمتر نەبێت و لە 25 ملیۆنیش زیاتر نەبێت.
جمانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بەدڵنیاییەوە هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی كۆمیسیاران كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە پەسەندكردنی ناوی سەرجەم كاندیدەكانی ئەنجام دەدات و هەر لەو كۆبوونەوەیەشدا وادەی دەستپێكردن و كۆتایی هاتنی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاری دەكات، بۆ ئەو مەبەستەش دڵنیایی دەدەنە دەنگەدەران كە دەنگەكانیان پارێزراو دەبێت و هیچ كەسێك نازانێت دەنگیان بە كێ داوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی یاسای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان كۆمیسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ڕێوشوێنی یاسایی دژی ئەو كەس و لایەنانە دەگرێتە بەر كە دەیانەوێت فشار یان ترس لای دەنگدەران دروست بكەن بۆ ئەوەی لەبەرژەوەندی ئەو لایەن و كاندیدانە دەنگەكانیان بدەن، هەر لایەن و كاندیدێك پەنا بۆ ئەو كارە ببات ئەوا ئەو دەنگانەی لەو بنكەی دەنگدانەی بەدەستی هێناوە بۆ هەژمار ناكرێت.
وتەبێژەكەی كۆمیسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەوەشی خستەڕوو، هەر كەسو لایەنێك فشار لەسەر دەنگدەران دروستبكات، ئەوا سەرەڕای ئەوەی دەنگەكانی ئەو بنكەیەی بۆ هەژمار ناكرێت لەهەمان كاتیشدا سزای دارایی دەدرێت كە لە 10 ملیۆن كەمتر نەبێت و لە 25 ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
8كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









