دابەزینی نرخی نەوت مەترسی كورتهێنان لەعێراق زیاد دەكات

0
376

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایدەكات كە دابەزنیی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان مەترسی لەسەر زیادكردنی كورتهێنان دەكات لە بودجەی گشتی عێراق، بۆیە هەوڵەكان بەو ئاراستیەن كە داهاتە نانەوتییەكان لەعێراق زیادبكرێن، بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت هەرێم داهاتەكانی خۆی ڕادەستی عێراق بكاتەوە.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: وابڕیارە كە هەفتەی داهاتوو لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەولێر بكەین و لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان كۆببینەوە، ئەوەش بەمەبەستی پشتیوانیكردنی لیژنەكەمانە بۆ ئەو رێككەوتنەی كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لەنێوان ئەنجومەنی باڵای ئابووری عێراق و هەرێمی كوردستان كراوە لەبارەی مووچە و بودجە و داهاتەكان.

ئاماژەی بەوەشكرد، چەند هەفتەیەكە نرخی نەوت ڕووی لەدابەزینكردووە، هاوكات دابەزینی نرخی نەوتیش مەترسی زیادبوونی كورتهێنان لە بودجەی گشتی عێراق دروستدەكات، بۆیە ئێمە لیژنەی دارایی پەرلەمان و هەروەها حكومەتی عێراقیش هەوڵەكانمان چڕدەكەینەوە بۆ كۆكردنەوەی داهاتە نانەوتییەكان، بۆ ئەوەی كەمتر پشت بەبەسترێت بەداهاتی نەوتی.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی كە حكومەتی عێراق پابەند كردووە بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، لە هەمان كاتیشدا حكومەتی هەرێمی پابەند كردووە بە گێرانەوەی داهاتی نەوتی و نانەوتی بۆ حكومەتی عێراقی، بۆیە بەدواداچوون بۆ ئاستی پابەندبوونی هەولێر و بەغدا لەسەر رێككەوتنی شاندی وەزاری و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین هەروەها ئێستا دواكەوتنی مووچەی مانگانەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە، دەبێت چارەسەر بۆ ئەمەش بدۆزینەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this