حكومەتی هەرێم هاوردەکردنی جۆرە مۆدێلێكی ئۆتۆمبێل بۆ هەرێم قەدەغە دەكات

ئۆتۆمبێل
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات لەمانگی داهاتووترەوە هاوردەكردنی هەموو جۆرەكانی ئۆتۆمبێل كە مۆدێل 2022 بەگەورەو بچوكەوە قەدەغەدەكرێت و لە بەرامبەردا ڕێگە بەهاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2025 دەدرێت.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بەSNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم ساڵانە گۆڕانكاری بەسەر ڕێگە پێدان بەهاوردەكردنی جۆری مۆدێلی ئۆتۆمبێلەكان دێت، بۆ ئەمساڵیش لە دوای مانگی 11 ی ئەمساڵەوە ڕێگە بەهاوردەكردنی هیچ جۆرە ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل 2022 نادرێت هاوردەی هەرێم بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر بە گوێرەی ئەو ڕێنماییانەی وەزارەتی ناوخۆ لە مانگی 11 ی ئەمساڵەوە كۆمپانیاكان دەتوانن ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2025 هاوردەی هەرێم بكەن ئەوەش بەگوێرەی ئەو ڕێنماییانەی كە پێویستە لەسەر كۆمپانیاكان جێبەجێی بكەن، هاوكات ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە تا پێش مانگی 11 هاوردەكراون و تا ئەوكاتەش هاوردە دەكرێن، تابلۆیان پێدەدرێت و هیچ گرفتێیكان نابێت بەڵام لەدوای ئەو وادەیە هیچ كارێكیان بۆ ناكرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی 2023 و 2024 بەردەوامی دەبێت و لە دوای مانگی 11 ەوە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2025 یش هاوردە دەكرێت، ئەو ئۆتۆمێلانەشی كە ساڵانی ڕابردوو بەگوێرەی ڕێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ هاوردەكراون بەڵام تا ئێستا نەفرۆشراون و لە كۆمپانیاكان ماونەتەوە گرفتیان نابێت و لەكاتی فرۆشتنیان تابلۆیان پێدەدرێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









