بەڵگە لەسەر داوای كۆمیسیۆن بزوتنەوەی گۆڕان بەبێ هەڵبژاردن ( دانا ئەحمەد مەجید) دەكاتە ڕێكخەری گشتی

لۆگۆى بزووتنەوەى گۆڕان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە لە چەند مانگی ڕابردوو بزووتنەوەی گۆڕان كۆنفرانسە ناوخۆییەكانی ئەنجامدا و بڕیاریش بوو ڕێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن هەڵبژێرن، بەڵام بەهۆی ناكۆكی ناوخۆیی نەتواندرا ئەو هەڵبژاردنە بەڕێوە ببەن، تا دواجار بەبێ هەڵبژاردن و لەسەر داوای كۆمیسیۆن ڕێكخەرێكی گشتییان دیاریكرد.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی بزوتنەوەی گۆڕان بە SNNدراون، لە ترسی زۆربوونی ناڕەزایەتییەكان لە ئەگەری ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و ڕێكخەری گشتی، بەرپرسانی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان وایان بە باش زانی كە بۆ تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە و جێبەجێكردنی داواكارییەكی كۆمیسین بە ئەنجامدانی كۆنگرە و هەڵبژاردنی كەسی یەكەمی حزب، بە نوسراوێك وەڵامی كۆمیسیۆن بدەینەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد،بە نووسراوێكی فەرمی كە ئاراستەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانمان كردووە(عومەری سەید عەلی) دەستبەرداربوونی خۆی لە پۆستی ڕێكخەری گشتی لە بەرژەوەندی(دانا ئەحمەد مەجید) دەربڕیوە و بەبێ دەنگدان كراوەتە ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بەشێوەكی كاتی.
ئەو بەرپرسەی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەشی ئاشكراكرد، لەوەڵامی ئەو نوسراوەی ئێمە، كۆمیسیۆنی باڵا سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكانیش ڕەزامەندی خۆی دەربڕیوە بەو گۆڕانكارییە، بە مەرجێك دانانی ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان تا ئەو كاتە بێت كە لەلایەن كۆمیسیۆنەوە بۆیان دیاری دەكات و دواتر پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەكە بكرێت.


نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
10كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
10كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
11كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
10كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









