ئیسرائیل رێگری لە بەرپرسەکانی دەکات لێدوان لە بارەی رووداوەکانی لوبنان بدەن

0
311

SNN

دوای ئەوەی ئیسرائیل چەندین ئامێری بێتەلی حزبوڵڵای لوبنانی لە بەیروت و شاخی لوبنان و باکوری ئەو وڵاتە تەقاندەوە، تەلئەبیب لەسەر ئەو رووداوانە بێدەنگیان هەڵبژاردووە و هیچ زانیارییەکان بە میدیاکانی وڵات نەداوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی دەستەی پەخشی ئیسرائیلی، تا ئێستا هیچ بەیاننامەیەکی فەرمی دەرنەچووە کە تیایدا تەلئەبیب بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکانی ئەم دواییەی بۆ سەر خاکی لوبنان بگرێتە ئەستۆ، بەتایبەت ئەو پێشلکارییە ئەمنییەی کە بەرامبەر لوبنان کردوویەتی، ئەویش تەقینەوەی چەندین ئامێری بێتەل بووە لەو وڵاتەدا.

هاوکات، تۆپاز لوک، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، پۆستێکی پێشووی سڕیوەتەوە کە تێیدا ئاماژەی بە بەرپرسیارێتی ئیسرائیل کردووە لە تەقینەوەکانی لوبنان.

هەروەک ئاژانسەکە جەختیکردووەتەوە، نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رێگریی لە هەموو بەرپرسەکانی وڵات کردووە لە بارەی ئەو کردەوانەی ئەم دوواییە لە لوبنان کردوویانە هیچ زانیارییەک بدرکێنن و لێدوان بدەن.

ئەمەش دوای ئەوە دێت چەند رۆژێک لەمەوبەر ئەو ئامێرە بێتەلانەی پیاوانی حزبوڵڵا بۆ پەیوەندیکردن و نامە گۆڕینەوە بەکاریاندەهێنا، لە یەک خولەکدا زۆرینەیان تەقینەوە کە پێش تەقاندنەوە نامەیەکیان بۆ هاتووە و لێی نوسراوە “72 حۆری چاوەڕێت دەکات”، دواتر ئامێرەکە تەقیوەتەوە، کە بەهۆیەوە زیاتر لە دەیان کەس کوژران و زیاتر لە هەزار و 800 کەسیتریش برینداربوون، هەر ئەوکاتیش حزبوڵڵا ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد کە لە پشت ئەو کردەوەیەوە بووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this