نوێترین زانیاری لەبارەی بەشدارینەكردنی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان

لۆگۆى بزووتنەوەى گۆڕان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشكرایكرد كە ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەندامانی هەڵبژێردراوی جڤاتی نشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، بەڵام لەو كۆبوونەوەیەدا هیچ بڕیارێك نەدرا لەبارەی ئەوەی گۆڕان بكشێتەوە لە بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكان، بەڵكو ئەو بڕیارە بۆ دوای هەڵبژاردنی ڕێكخەر و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن جێهێڵدراوە.
نزار مەحمود، ئەندامی هەڵبژێردراوی جڤاتی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی نائاسایی جڤاتی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانمان ئەنجامدا، ئەوەش بەمەبەستی گفتوگۆكردن بوو لەبارەی چەند تەوەرێک بە تایبەت بابەتی هەڵبژاردنی ڕێكخەری گشتی و هەروەها بەشداریكردن یان نەكردنی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆبوونەوەكەدا هیچ بڕیارێك نەدرا لەبارەی ئەوەی گۆڕان بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەكات، چونكە پێمانوایە بەشێكی زۆری ئەو بڕیارە پەیوندیدارە بە ڕێكخەری گشتیی و خانەنەی ڕاپەڕاندنەوە، بۆیە ئەو بڕیارەمان جێهێڵا بۆ ئەو كاتەی ڕێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن هەڵدەبژێردرێن.
ئەو بەرپرسەی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەشی خستەڕوو، بابەتی دیاریكردنی( دانا ئەحمەد مەجید) وەك ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هێشتا یەكلایی نەبووەتەوە، بەڵكو ناوبراو بە فەرمی كراوە بە ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەكە لە كۆمیسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكان، بۆیە لەداهاتوودا بە هەڵبژاردن دەبێت پۆستی ڕێكخەری گشتی یەكلایی بكرێتەوە نەك بە دیاریكردن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
1كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
3كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
3كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









