سبەی شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكەن و SNNزانیاری ئاشكرا دەكات

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە وابڕیاربوو كە هەفتەی ڕابردوو شاندی باڵای هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بكەن، بەڵام بەهۆی چەند كێشەیەكی هونەری لەتەواونەبوونی لیستی مووچە، ئەو سەردانە ئەنجام نەدراو بڕیارە سبەی شاندەکە سەردانی بەغدا بكەن و لەگەڵ خۆیاندا لیستی مووچەی هەشت ببەنە بەغدا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، سبەی یەكشەممە شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێم كە پێكدێن لە ( ئومێد سەباح) سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ( ئامانج ڕەحیم) سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران (ئاوات شێخ جەناب) وەزیری دارایی و چەند بەرپرسێكی دیكەی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكەن و لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراق كۆدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، مەبەستی سەردانەكەی شاندەكەی هەرێم بۆ بەغدا سەرەڕای ئەوەی لیستی مووچەی مانگی هەشت لەگەڵ خۆیان دەبەن، لەهەمان كاتیشدا گفتوگۆ لەسەر مووچەی خانەنشینان بە گشتی و تەواوكاری مووچەی مانگی هەشت دەكەن.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، هەر لە سەردانی ئەو شاندەی هەرێم بۆ بەغدا و كۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق گفتوگۆ لەسەر كێشەی ناوی زیاد كراوی مووچەخۆران و چارەسەری كێشەی رادەستكردنی داهات و هەروەها باس لە دامەزراندنی سێ یەكەمەكان و گرێبەستەكان دەكەن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









