
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 570 ملیار دیناری خستە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێمی کوردستان، ئەو بڕە پارەیەش بۆ تەواوكاری مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمە، بەڵام حكومەتی هەرێم نزیكەی 300 ملیار كورتهێنانی دەبێت بۆ دابەشكردنی تەواوی مووچەی مانگی هەشت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 570 ملیار دیناری خستە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم، هاوكات حكومەتی هەرێم بڕی زیاتر لە 180 ملیار دیناری لەبەردەستداماوەتەوە بۆ مووچەی مانگی هەشت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ دابەشكردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان بە هاوتاكراوی، حكومەتی هەرێم پێویستی بە بڕی زیاتر لە یەك تریلیۆن دینار دەبێت، بۆیە ئەو بڕە پارەیەی ئێستا لەبەردەستە هیشتا بڕی 300 ملیار كورتهێنانی دەبێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەری زۆرە لەم هەفتەیەدا حكومەتی هەرێم بڕیار لەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت بدات تاوەکو ئەوكاتەی تەواوی ئەو بڕە پارەیەی پێویستە رەوانە دەكرێت.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









