زانیاری نوێ لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت

0
477

SNN-

کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) داوا دەکات حکومەتی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کێشە هەڵپەسێرداوەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن و بە زووترین کات پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت دەستپێبکاتەوە.

لە راگەیەندراوێكدا، کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکور)
داوای بەردەوامبونی کۆبونەوەکانی نێوان هەولێر و بە‌غداد دەکات، بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و داواشدەکات بە زووترین کات هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بۆریی نەوتی عێراق – تورکیا دەستپێبکاتەوە.

دەشڵێت:” لێدوانەکانی ئەمدواییەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، هاندانێكە بۆ ئەوان تا کۆتایی ئەم ساڵ هەناردەکردنی نەوت دەستپێبکاتەوە.

ئەپیکور ئامادەیی ئەندامانی پیشاندەدات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت، بەو مەرجەی دڵنیایی بدرێت هەقدەستی پێشوو و داهاتوی کۆمپانیاکان بدرێت و مەرجە ئابوری و بازرگارنییەکانیشیان بپارێزرێن.

راشیگەیاندووە کە حکومەتی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان، کێشە هەڵپەسێدراوەکانی نێوانیان چارەسەربکەن  و بە زووترین کات پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت دەستپێبکاتەوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ پێگەی “بلۆمبێرگ”ئەمریكی رایگەیاند: دوو بژاردەیان لەبەردەستدایە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، هەمواركردنەوەی گرێبەستەكان، كە كۆمپانیاكان رەتیدەكەنەوە، یان هەمواركردنەوەی یاسای بودجە، كە ئەویش پێویستی بە سازانی هێزە سیاسیەكانە، وتیشی: رەنگە تا كۆتایی ئەمساڵ پرۆسەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this