ئیسرائیل بۆ دانیشتوانی گوندەکانی لوبنان: ناوچەکانتان چۆڵبکەن هێرش دەکەین

SNN-
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئهمڕۆ دوشەممە داوای لە دانیشتوانی گوندەکانی لوبنان کرد، دەستبەجێ ناوچهكانیان بەجێبهێڵن، لەپێناو سەلامەتی خۆیان، چونكه هێرشدهكهنه سهر باشوری لوبنان.
لێدوانەکهی دانیال هاگاری، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل دوای کاتژمێرێک هات کە سوپای ئیسرائیل هێرشی چڕی کردە سەر ئامانجەکانی حز*بوڵڵای لوبنان لە باشوری لوبنان.
هاگاری لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای هێرشهكهیان وتی، “بۆ دانیشتوانی گوندەکانی لوبنان، لە ماوەی داهاتودا هێرشدەکەینە سەر ئامانجە تیرۆریستییەکان لە لوبنان”.
هۆشداریشیدا لهوهی هەرکەسێک لە نزیک ماڵەکان یان ئەو ناوچانه بێت کە حز*بوڵڵا چەکەکانی تێدا شاردبێتەوە، “داواتان لێدەکەین دەستبەجێ لێیان دوربکەونەوە، حز*بوڵڵا ئێوە و خێزانەکانتان دەخاتە بەردەم مەترسی”.
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل وتیشی:” حز*بوڵڵای لوبنان موشەکی کروز، نارنجۆک، موشەک هەڵگر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەناو ماڵە مەدەنییەکان هەڵدەگرێت و دانیشتوانی مەدەنی بهكاردههێنێت.
“ئێمە ئەم چالاکییانە پەیڕەو دەکەین و چاودێری ئامڕازەکانی شەڕ دەکەین و لە ڕێگەی هەڵمەتی وردەوە لەناویان دەبەین”، بهیانی ئهمڕۆش ئیسرائیل دەستیکرد بە بۆردومانکردنی پێگەکانی حز*بوڵڵا لە لوبنان دوای ئاماژەدان بە نیازی هێرشكردنه سهر ئیسرائیل” وتەبێژی سوپای ئیسرائیل وای وت.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری هێرشی زەمینی بۆ سەر لوبنان، هاگاری وتی، “سوپا هەرچی پێویست بێت بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ باکوری ئیسرائیل دەیکات”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
22كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









