سووربوونی مەسعود بارزانی لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بووە هۆی لەباربردنی دەستكەوتەكانی گەلی كورد

ئاههنگى ریفراندۆم له ههرێم له ساڵى 2017 | فۆتۆ: AP
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی خولی پێنجەم لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات سووربوونی مەسعود بارزانی سەرۆكی ئەوكاتەی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجادانی ڕیفراندۆم وهاوكات گوێنەگرتن لە داواكاری ناوخۆیی و دەرەكی بۆ دواخستنی ئەو ڕیفراندۆمە وایكرد كە دەستكەوتە گرنگەكانی گەلی كورد لەبار ببرێن و جارێكی دیكە نەتواندرێت كارتی ڕیفراندۆم بەكار بهێنینەوە.
باڵامبۆ محەمەد، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: سووربوونی مەسعود بارزانی سەرۆكی پێشووی هەرێم لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەو وادەیەی دیاریكردبوو بووە هۆی لەبار بردنی دەستكەوتە گرنگەكانی گەلی كورد و لەسەروو هەمووشیانەوە لەدەستدانی كەركوك و زۆرینەی ئەو شارو ناوچە جێناكۆكانەی كە بەخوێنی پێشمەرگە ڕزگاركرابوون سەرجەمیان ڕادەستی عێراق كرانەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەوكاتەدا هەموو دۆستەكانمان لەناوخۆ ودەرەوە ئەوەیان بە مەسعود بارزانی ڕاگەیاندبوو كە ئەنجامدانی ریفراندۆم لەم كاتەدا لە سودی كورد نابێت و لە زیانی ئێمە دەشكێتەوە، بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان و خودی مەسعود بارزانی ئەوەیان بەلاوە گرنگ نەبوو، بەڵكو ئەوەی بەلایانەوە گرنگ بوو ئەوەبوو نابێت یەكێتی لە كەركوك باڵادەستبێت.
ئەوپەرلەمانتارەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی لە 16ی ئۆكتۆبەر روویدا هاوشێوەی 31 ی ئاب بوو كاتێك دەبابەی عێراقییان هێنایە هەولێر، بەهەمانشێوەش كەدەیانزانی لەكەركوك هیچ دەسەڵاتێكیان نییە بۆیە سوربوون لەسەر ئەوەی ڕیفراندۆم ئەنجام بدرێت و دواتر ئەوە ببێتە بیانوو، بۆئەوەی كەركوك و ناوچەكانی دیكە لەدەستی كورد و یەكێتی دەربهێندرێت، هەر ئەوەش وایكردكە جارێكی دیكە نەتواندرێت سود لەكارتی ڕیفراندۆم وەربگیریت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
19كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
21كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









