
پارەی 25 هەزاری عێراقی
SNN
وابڕیار بوو یەکشەممەی رابردوو شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێم سەردانی بەغدا بکەن و لەبارەی پرسی مووچە و بودجەوە کۆببنەوە، بەڵام سەردانەکە دواخرا، هاوکات پارەی تەواوی مووچەی مانگی هەشت لەم یەک دوو رۆژەدا دەنێردرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی بەغداد یەوم کە ئەمڕۆ دووشەممە 23ی ئەیلوول بڵاویکردووەتەوە، وابڕیار بووە ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێم سەردانی بەغدا بکەن بەڵام بەهۆی ئەوەی بەغدا بەشێکی مووچەی مانگی هەشتی رەوانە کردووە سەردانەکە دواخراوە.
ئەو سەرچاوەیە وتوویەتی “وەزارەتی دارایی عێراق بە حکومەتی هەرێمی راگەیاندووە لەماوەی ئەم دوو رۆژەدا تەواوی پارەی مووچەی مانگی هەشت رەوانەی هەرێم دەکەن، هاوکات هیچ کێشەیەکیش لە ناردنی پارەکەدا نابێت”.
ئەوەشخراوەتە ڕوو، بەغدا بە یەکجار 570 ملیار دیناری بۆ هەرێم ناردووە، بەڵام مووچەی هێزە ئەمنییەکان کە دەکاتە 430 ملیار دینارە نەیناردووە.
سەبارەت بە هۆکاری درەنگ ناردنی پارەی مووچەی مانگی هەشت، ئەو سەرچاوەیە ئاشکرایکردووە، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق داوایکردووە داهاتی گومرگەکان و خاڵە سنورییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا یەکبخەن و هەرێم لە ٪50ی داهات و باجەکانی ئەو خاڵە سنوریانە رەوانەی ناوەند بکات.
روونیکردووەتەوە، “تا ئێستا حکومەتی هەرێم ئەوەی لە بودجەدا دیاری کراوە نەیگەیاندووە، هەروەها هیچ ڕێککەوتنێک نییە لەسەر باجی گومرگی، یان ڕێککەوتن لەسەر ژمارەی دەروازە سنوورییە فەرمییەکان لە کوردستان، بەغداش داوای ئەوە دەکات کە باج و ڕێژەی وەرگرتنی باج کە لە کارمەندان، بازرگانان و بەڵێندەرانەوە وەردەگیرێت”.
هەر دوێنێ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، بڕی 91 ملیار و 151 ملیۆن و 784 هەزار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئایاری 2024 رەوانەی بەغدا کراوە و خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








