
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای نزیكبوونەوە لە وادەی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن، بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی وەك یەكەم حزب پاشگەزبوونەوە لە بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، داوا لە لایەنگران و ئەندامانیان دەکەن دەتوانن دەنگ بدەن بە كاندیدەكانی كۆمەڵی دادگەری.
نزاركەمال، یەكێك لە كاندیدەكانی بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی بە SNN-ی ڕاگەیاند: لە پێناو بەرژەوەندی باڵای حزبە ئیسلامییەكان و پاراستنی یەكڕیزیمان بڕیاماندا كە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پاشەكشە بكەین و دەنگدەرەكانمان ڕادەسپێرین كە دەنگ بدەن بە كاندیدەكانی كۆمەڵی دادگەری لە سنوری مەڵبەندەكانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە و هەورامان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو هەنگاوەمان وڵامێكی كرداییە بۆ خواستی شەقامی ئیسلامی كە داوای یەكگرتنمان لێدەكەن، بۆیە بڕیارماندا بە كشانەوەی كاندیدەكان لە سنوری هەردوو مەڵبەندی هەڵەبجەو هەورامان و دەنگدانمان لەبەرژەوەندی كاندیدەكانی كۆمەڵی دادگەری.
بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی بەڕابەرایەتی كامیل حاجی عەلی لەدوای دروستبوونی ناكۆكی لەسەر پۆستی ڕابەری گشتی لەگەڵ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی، ئەو حزبەی ڕاگەیاند، هاوكات بە سێ كاند بە نیازی بەشداریكردن بوو لە هەڵبژاردن بەلام ئەمڕۆ پاشەكشەیان كرد لە بەرژەوەندی كۆمەڵی دادگەری.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
11كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
13كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









