“ساڵانە 100 هەزار دۆنم زەوی لە عێراق دەبێتە بیابان”

0
520

SNN-

سەرۆکی ناوەندی ستراتیجی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند، ساڵانە 100 هەزار دۆنم زەویی لە عێراق بە بیابان دەبێت و لە 55%ـی خاکى عێراق مەترسیی بە بیابانبوونی لەسەرە.

ئەمڕۆ دووشەممە، فازل غەراوی، سەرۆکی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و بیابانبوون و وشکەساڵییەوە عێراق ساڵانە 100 هەزار دۆنم زەوی لەدەست دەدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕووبەری زەوییە بیابانییەکان لە عێراق نزیکەی 27 ملیۆن دۆنم زەوییە، کە یەکسانە بە نزیکەی 15%ی ڕووبەری وڵاتەکە، لەکاتێکدا نزیکەی 55%ی ڕووبەری عێراق بە زەوییە مەترسیدارەکان دادەنرێت بەهۆی بیابانبوونەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ڕووەک لە عێراق لە 50% بۆ 17% کەمیکردووە.

دەشڵێت:”بەپێی خەمڵاندنەکانی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێستا ڕووبەری دارستانەکانی عێراق تەنیا 8 هەزار و 250 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، واتە 2%ی کۆی ڕووبەری وڵات پێکدەهێنن”.

راشیگەیاندووە کە گۆڕانی کەشوهەوا و زریانی خۆڵ و کەمی باران و گەرمبوونی جیهان بەشداربوون لە دابەزینی ڕێژەی ڕووپۆشی ڕووەک لە عێراق، هەروەها نەبوونی ڕووپۆشی ڕووەکی بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی پیسبوون و کاریگەرییە ڕاستەوخۆکانی لەسەر تەندروستی مرۆڤ و هەڕەشەی ڕاستەوخۆی لەسەر ئاسایشی خۆراک.

غەراوی داوای لە حکومەت و سەرجەم پارێزگارەکان و دامودەزگاکان و هاووڵاتییان کرد کە لە ماوەی دە ساڵی داهاتوودا هەڵمەتێک بۆ چاندنی 15 ملیار نەمام لە ماوەی دە ساڵی داهاتوودا دەستپێبکەن بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمیی ڕووەک.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this