
بانگەشەی هەڵبژاردن
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەنجومەنی كۆمیسیارانی سەر بە كۆمیسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە كۆبوونەوەدان و بڕیاردراوە كە لە كاتژمێر12ی ئەمشەوە بانگەشە دەستپێبكات و لەسبەی چوارشەممە بە فەرمی دەستبكرێت بە بانگەشەی هەڵبژاردن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی كۆمیسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی كۆمیسیاران بڕیاردرا كە لە كاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە لایەنە سیاسییەكان و كاندیدە سەر بەخۆكان دەتوانن دەستبكەن بە بانگەشەی هەڵبژاردن و لە سبەی چوار شەممەوە بەفەرمی دەستدەكرێت بە بانگەشە بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر ئەمڕۆ كۆمیسیۆن لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وردەكاری چۆنیەتی بانگەشە و هەروەها وادەی كۆتایی هاتنی بانگەشە دەخەنە ڕوو، هاوكات شێوازی بەكارهێنانی شوێنە گشتییەكان و ئامێرەكانی دەوڵەت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن ڕووندەكەنەوە.
بڕیارە لە20/10/2024 پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە بچێت، بۆ ئەم خولەش ژمارەی كورسییەكان لە 111 كورسییەوە كەمكراونەتەوە بۆ 100 كورسی، لەو ژمارەیەش پێنج كورسییان بۆ كۆتایی پێكهاتەكان دیاری كراوە كە پێشتر 11 كورسییان بۆ تەرخانكرابوو.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









