نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت

0
5396

SNN-عەلی حەمەسەعید

بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشكرایكرد، هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن كە لەم هەفتەیەدا و بەدیاریكراوی ئەمڕۆ یان سبەی ئەو كورتهینانەی لە مووچەی مانگی هەشت هەیە پڕبكرێتەوە و ڕۆژی پێنج شەممە دەستبكرێت بەدابەشكردنی مووچە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لە ئێستادا بڕی زیاتر لە 750 ملیار دینار پارە لەبەردەستی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمە بۆ تەواوی مووچەی فەرمانبەران پێویستی بە نزیكەی تریلیۆنێك دینار هەیە و ئەو كورتهێنانەی ئێستا هەیە بریتییە لە بڕی 240 ملیار دینار.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە دوێنێوە وەزارەتی دارایی هەرێم لەسەر هێڵە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق بۆ ئەوەی ئەو كورتهێنانەی كە هەیە پڕیبكاتەوە، هاوكات وەزارەتی دارایی عێراقیش وەڵامێكی ئەرێنی هەبووە و پێشبینی دەكرێت ئەمڕۆ یان سبەی پارەی تەواوی مووچەی مانگی هەشت بنێردرێت و ئەو گرفتەی كورتهێنانە پڕبكرێتەوە.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بەهەموو ئەگەرێكەوە ڕۆژی پێنج شەممە دەستدەكرێـت بەدابەشكردنی مووچە ئەگەریش نا ئەوا بەدڵنیاییەوە ڕۆژی یەكشەممە مووچەی مانگی هەشت لەماوەیەكی كورتدا دابەشدەكرێت و ئامادەكاری دەكرێت بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this