ئەنجامدانی ریفراندۆم لەو وادەیە ئەنجامەكەی لەدەستدانی لە%50ی خاكی هەرێم وگەڕانەوەبوو بۆ باوەشی عێراق

ئاههنگى ریفراندۆم له ههرێم له ساڵى 2017 | فۆتۆ: AP
SNN-عەلی حەمە سەعید
پەرلەمانتارێکی خولی پێنجەم لە پەرلەمانی کوردستان جەخت لەوەدەکاتەوە، “ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەو وادەیەی کە مەسعود بارزانی سوربوو لەسەر ئەنجامدانی، ئەنجامەكەی لەدەستدانی لە%50 ی خاكی هەرێم و دواتر گەڕانەوە بوو بۆ باوەشی عێراق.”
عەبدولناسر ئەحمەد، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند، ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەو وادەیەی کە مەسعود بارزانی سوربوو لەسەر ئەنجامدانی بۆ ئەوەبوو کە چارەنوسی کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکانی دیکە کە ئەوکاتە لەژێردەستی حکومەتی هەرێمبوون دەربهێندرێنەوە و بدرێنەوە بە عێراق، تەنها لهبەر ئەوەی یەکێتی لەو ناوچانە باڵا دەست بوو زۆرینەی دانیشتووانەکەی ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتی بوون بە ئێستاشەوە، بەڵام ئەمە لای پارتی و مەسعود بارزانی زۆر قورس بوو، بۆیە لەکاتی دانانی پارێزگاری نوێی کەرکوک بینیمان هەرچی پلان هەبوو گرتیانە بەر تەنها بۆ ئەوەی پارێزگاری کەرکوک لە یەکێتی نەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرمان پێسەیرە سەرۆكی حكومەت ناوبەناو باس لە سەركەوتن دەكات وەك ئەوەی هاووڵاتیان هیچ كێشە و گرفتێكیان نەبێت و تەواوی پێداویستییەكانیان بۆ دابینكرابێت، لە كاتێكدا ساڵ لەدوای ساڵ لەسایەی ئەم كابینەدا ژیانی هاووڵاتیان گران دەبێت و مووچەی فەرمانبەران لەكاتی خۆیدا نادرێت و تادێت قەرزەكانی سەر هەرێم زیاد دەكەن سەرۆكی حكومەتیش باس لە سەركەوتن دەكات.
ئەو ئەندامەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو، “ئەگەر جیاوازیكردن لە نێوان شاروشارۆچكەكانی هەرێم و ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و دواتر ئەنجامەكەی لەدەستدانی لە%50 ی خاكی هەرێم و دواتر گەڕانەوە بۆ باوەشی عێراق و دواكەوتنی مووچە و هەروەها قەرزاربوونی هەرێم بە زیاتر لە 30 ملیار دۆلار و دامەزراندنی ژێربەژێری بۆ كەسە نزیكەكانی حزبەی كردووە ئەمانە سەركەوتن بن، ئێمە دەڵێن ئەو سەركەوتنانە پیرۆزی خۆی بێت و ئێمە شانازی بەو جۆرە سەركەوتنانەوە ناكەین.”
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









