بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسڕائیلەوە یەکەم هاووڵاتی عێراقی لە لوبنان کوژرا

0
468

SNN

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە بەهۆی بەردەوامی بۆردوومانەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر خاکی لوبنان، هاووڵاتییەکی عێراقی کوژراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئەیلوول، سوپای ئیسڕائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ جارێکی تر باکوری لوبنانی بۆردوومانکردەوە ژمارەی قوربانیان زیاتر بەرزبووەوە، ئاژانسی ئەنبای عێراقی ئەوەی خستووەتە ڕوو، لە بەردەوامی هێرشەکانی ئیسڕائیل یەکەم هاووڵاتی عێراقی لە باکوری لوبنان کوژراوە.

لەلایەکی ترەوە، وەزارەتی تەندروستی لوبنان لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە، بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسڕائیلەوە بۆ سەر خاکی لوبنان ژمارەی قوربانیان بەرزبووەتەوە بە جۆرێک  492 کەس کوژراون، کە 35ـیان منداڵ و 58 کەسی تریان ئافرەت بوون، هەزار و 645 کەسی تریش بریندار بوون.

رۆژی دووشەممە، 23ـی ئەیلوولی 2024، ئیسرائیل بەچڕی هێرشی کردە سەر باکوری لوبنان، زیاتر لە 200 هێرشیان بۆ سەر شارۆچکەکانی باشوور کرد و بۆ یەکەمجاریش بۆردومانەکە جگە لە شاری جبەیل، ناوچەی ‘بیقاع’ی گرتووەتەوە، هاوکات سوپای ئیسڕائیل داوای لە خەڵکی ئەو ناوچانە کردووە کە نزیک لە بارەگا و ئەو شوێنانەی حزبوڵڵای تێدایە دوربکەونەوە و ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this