
SNN
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، بەهۆی مەترسی هێرشە مووشەکییەکانی حزبوڵاوە، کابینەی ئەمنی ئەو وڵاتە باری نائاسایی لەسەرتاسەری وڵاتەکە راگەیاندووە.
وەک میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردووەتەوە، دوای کۆبوونەوەیەکی درێژخایەنی سەرۆکوەزیران و کابینەی ئەمنی ئەو وڵاتە کە لە وەزارەتی بەرگریی بەڕێوەچوو، بڕیاردراوە باری نائاسایی لەسەرتاسەری وڵاتەکە رابگەیەندرێت.
کەناڵی کانی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، بەم نزیکانە پەرلەمانی ئەو وڵاتە یاسای باری نائاسایی پەسەند دەکات و یائیر لاپید و بنی گانتس سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆنیش رایانگەیاندووە، بە تەواوەتی پشتیوانی لە بڕیارەکانی حکومەت دەکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی حزبوڵا و دابینکردنی ئاسایش و ئارامی بۆ دانیشوانی باکوری ئیسرائیل لە بەهۆی هێرشەکانی حزبوڵاوە ئاوارەبوون.
راگەیاندنی باری نائاسایی سەرتاسەری دوای ئەوەدێت کە بەهۆی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیلەوە بۆ سەر باشوری لوبنان، چەندین کەس کوژران و بە سەدانیش برینداربوون، حزبوڵای لوبنانیش هەڕەشەی وەڵامدانەوەی توندی کردووە و پێشبینی دەکرێت کە تەنانەت ناوچەکانی ناوەڕاستی ئیسرائیلیش بکرێنە ئامانجی هێرشە مووشەکیەکانی حزبوڵا.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









