لەتیف نێروەیی بۆ SNN: بانگەشەیەكی ئارام و لەسەر خۆدەكەین بەڵام ڕاستییەكانیش بۆ خەڵك ئاشكرا دەكەین

SNN-عەلی حەمە سەعید
لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات، یەكێتی نشتیمانی كوردستان زۆر بەباشی خۆی ئامادەكردووە بۆهەڵبژاردن ودەستكردن بە بەناگەشەی هەڵبژاردن، هاوكات لەسەرجەم شاروشارۆچكەكانیش ( بافل جەلال تاڵەبانی) سەرۆكی یەكێتی بەشداری بانگەشەكان دەكات و سوپرایزی دەبێت بۆ دەنگدەرانی یەكێتی و هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان.
لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە SNNی رایگەیاند: وەك یەكێتی نشتیمانی كوردستان هەموو ئامادەكارییەكی پێویستمان كردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ بڕیاری كۆمیسیۆن بۆ دەستكردن بە بانگەشەی هەڵبژاردن ئێمەش دەستبكەین بە بانگەش بۆ كاندیدەكانمان، هاوكات ئێمە پلانمان وایە كە بانگەشەیەكی ئارام بەڕیوە ببەین بەلام مەبەستیشمان ڕاستییەكمان بۆ هاووڵاتیان ئاشكرا بكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانی یەكێتی بۆ بەشداریكردن لەهەڵبژاردن، بە فەرمانی سەرۆكی یەكێتی (كاروان گەزنەیی) وەك وتەبێژی فەرمی لیستی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دیاریكراوە، هاوكات سەرجەم ئۆرگانەكانی یەكێتیش ڕێنمایی پێویستیان پێدراوە بۆ ئەوەی بتویانین پێكەوە لیستی یەكێتی سەر بخەین.
لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، لەسەرجەم شاروشارۆچكەكانی كوردستان ( بافڵ جەلال تاڵەبانی) سەرۆكی یەكێتی بەشداری بانگەشەی هەڵبژاردن دەكات، هاوكات سوپرایزی دەبێت بۆ دەنگدەرانی یەكێتی و هاوولاتیانی هەرێمی كوردستان.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









