سبەینێ كۆمیسیۆن بەفەرمی وادەی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن ڕادەگەیەنێت

بانگەشەی هەڵبژاردن
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕەتیدەكاتەوە كە تا ئێستا هیچ وادەیەك بۆ دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاری كرابێت، ئاشكراشیدەكات كە سبەی لە شاری بەغدا ئەنجومەنی كۆمیسیاران كۆدەبنەوە و پاشان وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاری دەكرێت.
جمانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی بالای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئێستا بەفەرمی هیچ وادەیەك بۆ دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دیاری نەكراوە، ئەو بابەتە پەیوەندی بە ئەنجومەنی كۆمیسیارانەوە هەیە و دەبێت ئەوان بڕیار لەسەر ئەو بابەتە بدەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، سبەی سێشەممە لە شاری بەغداد ئەنجومەنی كۆمیسیاران كۆدەبنەوە لەبارەی ئامادەكارییەكانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و هەروەها دیاری كردنی وادەی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن، هەر سبەینێ لە دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەكە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وادەی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاری دەكەن.
وتەكانی ئەو بەرپرسەی كۆمیسشیۆن لەكاتێكدا كە بڕیارە لە20/10/2024 پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، بۆ ئەم خولەش ژمارەی كورسییەكان لە 111 كورسییەوە كەمكراونەتەوە بۆ 100 كورسی، لەو ژمارەیەش پێنج كورسییان بۆ كۆتایی پێكهاتەكان دیاری كراوە كە پێشتر 11 كورسییان بۆ تەرخانكرابوو.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
8كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









