مەکتەبی سیاسی یەکێتی: دەرئەنجامەکانی ریفراندۆم وا نەکەوتەوە کە هیوای سەربەخۆیی کوردستان بەدیبهبێنێت

ئاههنگى ریفراندۆم له ههرێم له ساڵى 2017 | فۆتۆ: AP
SNN-
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەربارەی ساڵرۆژی ریفراندۆم پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بە داخەوە دەرئەنجامەکانی ریفراندۆم وا نەکەوتەوە کە هیوای سەربەخۆیی کوردستان بەدیبهبێنێت.
دەشڵێت:”جا لەجیاتی ئەوەی سەرکردایەتی ئەوسای ریفراندۆم، بە تایبەتیش باڵی سەرکردایەتی خۆسەپێن و قۆرخکاری ناو پارتی، شان بداتە بەر ئەرکەکانی چارەسەرکردنی لێکەوتەکان و ساڕێژی برینەکانی دوای شکست، کەچی بە خیتابی ناڕەوا و نا بەرپرسانەی تەخوین و درز خستنە ریزەکانی گەلەوە، مامەڵەیان لەگەڵ دەرئەنجامە چاوەڕوانکراو و نەخوازراوەکانی پرۆسەی ریفراندۆمدا کرد، بە جۆرێک لە جێبەجێکردنی بەڵێنی سەربەخۆیی پاشگەزبوونەوە و پرۆسەی ریفراندۆمیان کردە دەسکەلای موزایەدەی ناوخۆیی و بە کردەوەش خاکی کوردستانیان، لە ناوچە دابڕاوەکان، بۆ قەدەری کەینوبەینی ژێربەژێر و موساوەمەی نابەرپرسانە بەجێهێشت ، بەتایبەت کە ئەوکات جومگە سەرەکییەکانی حکومڕانیان بە دەست بوو، بۆیە لە ئاستی دەرەوە دەستیاندا بە خۆچەماندنەوە و سڕکردنی ئاکامی ریفراندۆمەکە و پاڕانەوە و پێشکەشکردنی سازش لەسەر سازش، لە ئاستی ناوخۆشدا شانازی درۆزنانەی بە ریفراندۆمێکی بێ ئاکامیان ،کردە گوتارێکی سیاسیی هەرزان، بێ گوێدانە دەرئەنجامە خراپەکانی دواتر لە کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان”.
مەکتەبی سیاسی لەکۆتایی پەیامەکەیدا دەشڵێت:”بۆ پێشەوە بەرەو ڕاستکردنەوەی رێڕەو و گرتنەوە دەستی چارەنووسی گەلەکەمان بە گوێرەی ستراتیژێکی کوردستانیانەی ڕاستەقینە، دژ بە هەرزان فرۆشی و پشت بەستن بە هێز و ئەجیندای گوماناوی ئیقلیمی”.
دەقی پەیامەکە:-
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
لای هەمووان ئاشکرایە کە مافی ریفراندۆم و بڕیاردان لە چارەنووسی سیاسی گەلەکەمان خۆی لە خۆیدا، بەپێی بنەما نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بە دیاریکردنی چارەنووسی گەلان، مافێکی رەوا و دیموکراتییە، و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش کە لە سەرەتای دامەزراندنییەوە خەباتی بۆ مافی بڕیاردانی چارەنووس کردووە و لەم پێناوەدا هەزاران شەهید و قوربانی داوە، وەک پرەنسیبی نەگۆڕی خۆی لەگەڵ رەخساندنی هەلومەرجی دروست و گونجاو بووە بۆ پیادەکرنی ئەو بژاردە دیموکراسی و نیشتمانییە، کە دەبوایە لە ریفراندۆمی 25/9/2017یشدا، بە ڕەچاوکردنی هاوسەنگی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی، بە خوێندنەوەی وردی هەلومەرجی وڵات و بە هەماهەنگی لەگەڵ دۆستانی گەلەکەمان کە ئامۆژگاری و پێشنیازی دۆستانەیان کردین لە دۆخێکی باشتری تەبایی و یەکڕیزی ناوخۆییدا، پەیڕەوی کرابا، بۆ ئەوەی لە دەرئەنجامە باش و خراپەکانیشدا هەمووان پێکەوە شانیان دابایە بەر بەرپرسیارێتی و ئەرکەکان.
بە داخەوە دەرئەنجامەکانی ریفراندۆم وا نەکەوتەوە کە هیوای سەربەخۆیی کوردستان بەدیبهبێنێت.
جا لەجیاتی ئەوەی سەرکردایەتی ئەوسای ریفراندۆم، بە تایبەتیش باڵی سەرکردایەتی خۆسەپێن و قۆرخکاری ناو پارتی، شان بداتە بەر ئەرکەکانی چارەسەرکردنی لێکەوتەکان و ساڕێژی برینەکانی دوای شکست، کەچی بە خیتابی ناڕەوا و نا بەرپرسانەی تەخوین و درز خستنە ریزەکانی گەلەوە، مامەڵەیان لەگەڵ دەرئەنجامە چاوەڕوانکراو و نەخوازراوەکانی پرۆسەی ریفراندۆمدا کرد، بە جۆرێک لە جێبەجێکردنی بەڵێنی سەربەخۆیی پاشگەزبوونەوە و پرۆسەی ریفراندۆمیان کردە دەسکەلای موزایەدەی ناوخۆیی و بە کردەوەش خاکی کوردستانیان، لە ناوچە دابڕاوەکان، بۆ قەدەری کەینوبەینی ژێربەژێر و موساوەمەی نابەرپرسانە بەجێهێشت ، بەتایبەت کە ئەوکات جومگە سەرەکییەکانی حکومڕانیان بە دەست بوو، بۆیە لە ئاستی دەرەوە دەستیاندا بە خۆچەماندنەوە و سڕکردنی ئاکامی ریفراندۆمەکە و پاڕانەوە و پێشکەشکردنی سازش لەسەر سازش، لە ئاستی ناوخۆشدا شانازی درۆزنانەی بە ریفراندۆمێکی بێ ئاکامیان ،کردە گوتارێکی سیاسیی هەرزان، بێ گوێدانە دەرئەنجامە خراپەکانی دواتر لە کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان.
هەر ئەو کاتەش یەکێتی و هێزی پێشمەرگەی یەکێتی ئازایانە لە مەیدانی نەبەردیدا شەهید و قوربانیان بەخشی و بۆ پاراستنی خەڵکەکەشمان بەدیدێکی دوورمەودای نەتەوەییانە ڕێی مانەوە و خۆڕاگری بەرپرسانەیان گرتەبەر، لە کاتێکدا لایەنی تر لە کۆڕی رووبەرووبونەوەدا هەڵهاتن و لە سەکۆی هاشوهوشی ئیعلامیشدا تۆزی شکستیان بە تەخوین و تۆمەتبارکردنی هێزە نیشتمانییەکان داپۆشی و نەیانهێشت هەلومەرجی هەڵسەنگاندنێکی دروست و بابەتی بۆ پرۆسەکە بێتە کایەوە تاوەکو کەمتەرخەم و لایەنی بەرپرس لە شکستەکەی ریفراندۆم و بەدواهاتووەکانی لە ئۆکتۆبەری هەمان ساڵدا، دەستنیشان بکرێت.
خوشک و برایانی خۆشەویست
سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بیرەوەری حەوت ساڵەی دەرئەنجامی ریفراندۆمدا کە هاوکاتە لەگەڵ وادەی موژدەبەخشی هەڵبژاردنی داهاتووی کوردستان، پشت بەستوو بە هۆشیاری گەلەکەمان و ویستی ڕاستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی و بەرپەرچدانەوەی چەوتی و قۆرخکاری لە سیاسەت و ئیدارەدا، کۆششی گەورە بۆ پێچانەوەی دۆخی دژواری رابردوو دەکات و ئومێدی زۆری بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان هەیە کە سزای سیاسەتی سەرکێشانە و پاوانخوازی و بێ پەروایی بدەن و چانسی نوێ بخەنە بەردەم گەلەکەمان تا حکومڕانییەکی بەرپرس و لێوەشاوەتر بێتە کایەوە و جارێکی تر، وەک سەردەمی زێڕینی سەرۆک مام جەلال، سیاسەتی ژیرانەی یەکێتی و دەربەستییە نیشتمانی و نەتەوەییەکانی، پێکەوە لەگەڵ حکومەتی ئیتیحادیدا، بڕیاری دروست لەسەر ئایندەی کوردستان بدات، بە جۆرێک لەسەر دوو پایەی پتەوی باشکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک و پێداگری لەسەر ویستە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان و بەگوێرەی ئیستحقاقی دەستووریی خۆمان، پەیوەندییەکی هاوسەنگ و تەندروست لەگەڵ بەغدا بێنێتەکایەوە.
دوور لە خیتابی هەڕەشە وگوڕەشەی بێبنەمای سەردەمی ئاهەنگسازی ریفراندۆم و دوور لە خیتابی چەمانەوەیان دوای لێکەوتە شەرمەزارییەکانی راکردنیان لە هەموو بەرەکانی رووبەرووبوونەوە لە ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 دا.
کوردستانیانی خۆشەویست
بۆ پێشەوە بەرەو ڕاستکردنەوەی رێڕەو و گرتنەوە دەستی چارەنووسی گەلەکەمان بە گوێرەی ستراتیژێکی کوردستانیانەی ڕاستەقینە، دژ بە هەرزان فرۆشی و پشت بەستن بە هێز و ئەجیندای گوماناوی ئیقلیمی.
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
24-9-2024
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









