لە SNNەوە وردەكاری ژمارەی کاندید و چاودێرە ناوخۆیی و بیانییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان بزانە

هەڵبژاردن
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەلایەن ئەنجومەنی كۆمیسیارانەوە ناوی سەرجەم کاندیدی لایەنە سیاسییەكان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمان پەسەندكران، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵا سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق وردەكاری ژمارەی كاندیدەكان و هاوكات ژمارەی چاودێرە ناوخۆیی و بیانییەكان بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن ئاشكرا دەكات.
جمانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی بالای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند:بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیارە لە 20ی مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت، 159 چاودێری نێودەوڵەتی و هەروەها 31 ڕۆژنامەنوسی نێودەوڵەتی و 207 چاودێری ناوخۆیی و دوو هەزار و 638 چاودێری تایبەت بە لایەنە سیاسییەكان چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، كۆی گشتی ژمارەی كاندیدەكان بۆ پەرلەمان بریتین لە هەزار و 191 کاندید، لەو ژمارەیەش 823 کاندیدی پیاو و 368 کاندیدی ژن لەخۆدەگرێت، هاوكات کاندیدی هاوپەیمانێتیەكان برتییە لە 123 کاندید و کاندیدی حیزبەكانیش پێكدێن لە 949 کاندید.
وتەبێژەكەی كۆمیسیۆن ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەی كورسییەكانی پارێزگای سلێمانی بریتیتن لە 38 كورسی و دوو كورسیش بۆ پێكهاتەكان دنراوە، هاوكات لە پارێزگای دهۆكیش 25 كورسی دانراوە و یەك كورسیش بۆ پێكهاتەكانە، لە پارێزگای هەڵەبجەش سێ كورسی دانراوە و هیچ كورسییەك بۆ پێكهاتەكان دانەنراوە، هەروەها ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ 119 کاندیدە و ژمارەی کاندیدی گشتی 84 کاندیدن، بۆ پێكهاتەكانیش توركمان 20 کاندیدو مەسیحیش 18کاندیدیان هەیە، هاوكات ژمارەی كورسییەكانی پارێزگای هەولێر 34 كورسییە لەو ژمارەیە 2 كورسی بۆ پێكهاتەكانە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









