“پارتی لە رێگەی ریفراندۆمەوە ویستی دۆخی کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان تێکبدات”

سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی | فۆتۆ: Kirkuk
SNN-عەلی حەمە سەعید
نوێنەرێکی کەرکوک لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات پێش ئەنجامدانی ریفراندۆم شاریكەركوك و ناوچەدابڕاوەكان هیچ كێشەوگرفتێكیان نەبوو، بەڵام پارتی ڕیفراندۆمی كرد بۆ ئەوەی هاوشێوەی شارەكانی دیكەی هەرێمی كودستان كێشەوگرفتیش بۆ كەركوك دروستبكات، دواتڕ كەركوكی بەداگیركراو دەزانی بەڵام لە بەغدا داوای پلەوپۆستیان دەکرد و نەیانهێشت پارێزگارێكی كوردی بۆ دابندرێت.
سەباح حەبیب، نوێنەری کەرکوک لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو دۆخەی كە لەدوای ئەنجامدانی ریفراندۆم هاتە ئاراوە لە كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان دۆخێكی نەخوازراوبوولەرووی ئەمنی و ئابورییەوە شارەكەوە وەك پێویست بەڕێوە نەدەبرا، هاوکات ئەو پارێزگارەشی کە لەدوای ڕیفراندۆم بۆکەرکوک دانرا، نەیتوانی هاوسەنگی لەنێوان پێكهاتەكانی كەركوك رابگرێت و هاوكات پارتیش هۆكاربوو بۆئەوەی نەتواندرا كەزووتر پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك دابندرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ڕیفراندۆم پارتی لەلایەك كەركوك بە داگیركراو دەزانی و لەلایەكی دیكەشەوە داوای لە بەغدا رێككەوتنی ژیربەژێری دەکرد بۆ ئەوەی نەهێڵێت پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك دابندرێت، لەلایەكی دیكەشەوە داوای پلەوپۆستی لە بەغدا دەكرد لەكاتێكدا پێش ڕیفراندۆم زۆربەی پلەوپۆستەكانی كەركوك لای پارتی بوون بەڵام هەر پارتی بوو ئەو پۆستانەی جێهێشت و ڕادەستی عەرەب و توركمانەكی كرد و دواتر ڕێگەی نەدا پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك دابندرێت.
ئەو نوێنەرەی كەركوك لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، پێشتر بەرپرسەكانی پارتی و پاسەوانەكانیان دەهاتنە كەركوك و موچەكانیان وەردەگرت و دەگەڕانەوە هەولێر، هەر لە هەولێریشەوە دەیانوت كەركوك داگیر كراوە لەكاتێكدا پارتی بۆخۆی هۆكار بوو بۆ تێكدانی دۆخی هەرێم و ژیانی خەڵك لە كوردستان، ئەوەندە كێشەیان لە هەرێمی كوردستان دروست كردوە، دەیانویست ئەو كێشانە بۆ ناوچە كێشەلەسەرەكان بگوازنەوە، بۆئەوەش هاتن ریفراندۆمیان لەم ناوچانە ئەنجامدا.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
5كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









