نوێترین زانیاری لەسەر كۆبوونەوەكانی لیژنەی دارایی هەرێم و عێراق لە هەولێر

پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ شاندێك بەسەرۆكایەتی سەرۆكی ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق گەیشتنە هەولێر، لە ئەمڕۆوە كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ لایەنە پەویەندیدارەكانی وەزارەتی دارایی هەرێم دەستبە كۆبوونەوە دەكەن و پرسی لیستی مووچە تەوەری سەرەكی دەبێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNكە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، شاندەكەی لیژنەی دارایی عێراق بە سەرۆكایەتی ( عەتوان عەتوانی) سەرۆكی لیژنەی ئابوری لە ئەمڕۆوە دەستدەكەن بە كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دارایی و بەرپرسانی دیكەی حكومەتی هەرێم كە پەیوەستن بە بابەتی دارایی و ئامادەكردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران.
ئاماژە بەوەشكراوە، تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكان بریتی دەبێت لە لێكۆڵینەوە لەو داواكارییانەی كە وەزارەتی دارایی عێراق ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كردووە لەبارەی ئامادەكردنی لیستی مووچە بەو شێوازی كە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق داواكراوە، هاوكات لیستی مووچەی مانگەكانی هەشت و نۆی مووچەخۆران بەو جۆرە ئامادە كراوە كە تێبینییەكانی چاودێریی دارایی عێراق تێیدا رەچاو كراون.
هەرلە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە كە، حكومەتی عێراق لە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت، بەڵام بەشێك لە هۆكاری دواكەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان درەنگ لیستی مووچە رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەكات، بۆیە شاندەكەی لیژنەی دارایی داوا لە بەرپرسانی وەزارەتی دارایی هەرێم دەكەن ئەو گرفتەش چارەسەر بكەن.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
52 خولهك لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
3كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
52 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
52 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









