
ڕەشەبا
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان ئاسمان ساماڵ دەبێت و شارەزایه‌كی کەشناسیش ده‌ڵێت، خێرایی بای باکور و بای باکوری ڕۆژهەڵات ڕو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات بەتایبەت ناوچە شاخاویەکانی شاری سلێمانی و نێو شارەکە لەگەڵ دەوروبەری شار.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ، خێرایى با لە سەر خۆ‌و مامناوەند دەبێت و له نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ده‌بێت.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، سبه‌ی هه‌ینی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەهەندێك ناوچە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ، خێراىی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت.
هاوكات سالار حاجی عەلی، شارەزا بواری کەشناسی بە SNN، ڕایگەیاند، “خێرایی بای باکورو بای باکوری ڕۆژهەڵات ڕو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، هاتنی خێرایی با لە بەرواری 28ی ئه‌م مانگه دەستپێدەکات و ڕو لە بەشێکی زۆری ناوچە جیا جیاکانی هەرێمی کوردستان دەکات، بەتایبەت ناوچە شاخاویەکانی شاری سلێمانی و نێو شارەکە لەگەڵ دەوروبەری شار”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ناوچەکانی شاری کەرکوک و نێو شارەکە، ناوچەکانی سنوری گەرمیان و بەشێک لە ناوچەکانی شاری هەڵەبجە نێو شارەکە کەمێک لاواز ده‌بێت، بەشێکی دیكه‌ی ناوچە شاخاویەکانی ناوچە سنوریەکانی شاری هەولێر، نێو شارەکە لاواز ده‌بێت، دواتر بەلاوازی ناوچەکانی شاری دهۆک ده‌ڕوات.
به‌پێی وته‌ی ئه‌و شاره‌زایه‌ی كه‌شناسی، خێرایی ئەو بایە لە هەندێک ناوچە دەچێتە 25 بۆ سەرو 40 کیلۆمه‌تر لە کاتژمێرێکدا لە هەندێک ناوچەی دیكه خێرایی دو ئاڕاستەی یەک دەگرن، دەچێتە سەرو 50 کیلۆمه‌تر لە هەندێک جار لە هەندێک ناوچە سنوری دەچێتە سەرو 60 کیلۆمه‌تر لە کاتژمێرێکدا بایەکی تاڕادەێک وشک و سادە ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، لە هەندێک ناوچە شەوانە تاکاتی دەرکەوتنی خۆر لە ئاسۆ پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت لە ناوچە شاخاویەکان، هاوکات خێرایی ئەم بایە سودی هەیە بۆ پاککردنەوەی ئاسمان و دورخستنەوەی دوکەڵ و تۆز‌و خۆڵی نێوهەوا یان ڕاماڵینی پیسی‌و دوکەڵ و تەمی سەر شارەکان.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
11كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
13كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









