پارتی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی لە هەولێر هەڵدەوەشێنێتەوە

لۆگۆی پارتی دیموكراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرەڕای ئەوەی ماوەی زیاد لە دوومانگە ئامادەكاری دەكرا بۆ ئەوەی كۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ پزیشكی ددان لە شاری هەولێر و بە دیاری كراوی لەهۆڵی سەعد عەبدوڵا بەڕێوەبچێت، بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان بەبێ گوێدانە ئەو ئامادەكارییە كارەكانی ئەو كۆنفرانسە ڕادەگرێت و هۆڵەكەش بۆ بانگەشەی تایبەتی خۆی بەكاردەهێنێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNهەرچەند ماوەی زیاد لە دوو مانگە بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی و سەندیكای تەندورستكارانی كوردستان سەرقاڵی بەستنی كۆنفرانسی نێودەوڵەتی پزیشكی ددان بوون لە شاری هەولێر كە وابڕیار بوو ئەو كۆنفرانسە لە هۆڵی (سەعد عەبدوڵا) بەڕێوەبچێت، بەڵام پارتی كارەكانی ئەو كۆنفراسەی ڕاگرت و سەرجەم ئەو ئامادەكارییانەی لەو هۆڵە كرابوون سەرجەمیانی لابردووە و لەجێگەیان ئاڵاو لۆگۆی پارتی دانراون.
ئاماژەی بەوەشكراوە، بەفەرمانی بەرپرسانی پارتی و تیمەی بانگەشەی ئەو حزبە فەرمانكراوە بە سەرپەرشتیارانی ئەو كۆنفرانسە نێودەوڵەتییە كە دەبێت كارەكانیان لە هۆڵی سەعد عەبدوڵاوە بۆ گۆڵی ڕۆتانا بگوازنەوە، چونكە سەرۆكی پارتی بەشداری دەكات لە بانگەشەكانی پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان.
SNNئەوەشی زانیوە كە پارتی دیموكراتی كوردستان و تیمی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەو حزبە ئامادەنەبوون لە بەرامبەر تێكدانی ئامادەكارییەكانی بەڕێوەچوونی ئەو كۆنفرانسە هیچ قەرەبوویەك بۆ سەر پەرشتیارانی كۆنفرانسەكە بدەنەوە و تەنانەت داوای مۆڵەتیشییان لێنەكردوون، ئەوەش پێشێلكردنی بەرژەوەندی گشتییە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی لەلایەن پارتییەوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









