“وەزارەتی دارایی پارەی مووچەی لەبەردەستە مەسرور بارزانی رێگە نادات دابەشبکرێت”

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ناردنی 740 ملیار دینار لەلایەن بەغداوە بۆ تەواوكاری مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران، لە ئێستادا حكومەتی هەرێم زیاتر لە یەك تریلیۆن دیناری لەبەردەستدایە، بەڵام بە بیانووی كورتهێنانی 240 ملیۆن دینار دابەشكردنی مووچەی ڕاگرتووە ئەوەش لە پێناو ئەوەی بەغدا ئەو بڕە پارەیە بنێرێت و داهاتی ناوخۆ ئاشكرانەبێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسیكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، بۆ دابەشكردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینانی شارستانی و سەربازی تەنانەت ئەگەر مووچەی خانەنشینان بە هاوتاكراویش دابەشبكرێت ئەوا وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم پێویستی بە نزیكەی یەك ترلیۆن دینار دەبێت، هاوكات نزیكەی هەفتەیەكیش بەغدا بڕی 740 ملیار دیناری ڕەوانە كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەو 740 ملیار دینارەی لە بەغدا هاتووە لەگەڵ ئەو داهاتەی كە ماوەی دوومانگی ڕابردوو لە ناوخۆی هەرێم كۆكراوەتەوە، زیاتر لە یەك ترلیۆن دینار لەبەردەستی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستانە و دەتوانێت لیستی مووچە ڕابگەیەنێت و چاوەڕێی بەغدا نەكات بۆ ناردنی پارەی دیكە، بەڵام وەزارەتی دارایی بە مەبەست و بە بڕیاری مەسروبارزانی سەرۆكی حكومەت دابەشكردنی مووچەی ڕاگرتووە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی دارایی هەرێم بە بیانووی كورتهێنانی بڕی 240 ملیار دینار بۆ تەواوكاری مووچەی مانگی هەشت چاوەڕێی بەغدایە ئەو بڕە پارەیە ڕەوانە بكات، بۆیە سەرۆكی حكومەت بە وەزارەتی دارایی ڕاگەیاندووە فشار لەسەر بەغدا بكەن بۆئەوەی ئەو بڕە پارەیە ڕەوانە بكات و دەستكاری داهاتی ناوخۆ نەكەن بۆ تەواوكاری مووچە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









