هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق خرانە ئامادەباشییەوە

0
347

SNN

چەند سەرچاوەیەکی ئەمنیی ئاشکرایان کردووە، لەدوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر بارەگاکانی حزبوڵلای لوبنانی لە باشووری بەیروت، هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق بەتایبەتی لە بنکەی عەین ئەسەد خراونەتە ئامادەباشییەوە.

ئەو سەرچاوە ئەمنییانە باسیان لەوەش کردووە؛ هۆی خرانە حاڵەتی ئامادەباشی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق، ئەگەری هێرشی گرووپەچەکدارەکانی نزیک لە ئێرانە، چونکە ئەو گروپانە ئەمەریکا وەک پاڵپشتیکاری سەرەکی ئیسرائیل دەبینن.

هاوکات ئاژانسی ڕۆیتەرز لەسەر زاری دوو سەرچاوەی باڵای ئەمەریکاوە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە “ئەمەریکا لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێزەکانی خستووتە ئامادەباشییەوە، هۆشداریش داوە لەوەی هەرکەسێک دەستدرێژی بکاتە سەرهێزەکانی باجی قورس دەدات”.

ئەمەش دوای ئەوە دێت ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر حزبوڵڵای لوبنانی چڕ کردووەتەوە و بڕیاریشە کاتژمێر یەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ 28ی ئەیلوولی 2024، پەرلەمانی عێراق تایبەت بە ئاڵۆزییەکانی لوبنان کۆ ببێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this