كاندیدێكی یەكێتی لە دهۆك: كە چووینە پەرلەمان ڕێككەوتنەكانی پارتی و توركیا دەدڕێنین

SNN-عەلی حەمە سەعید
كاندیدێكی لیستی 129 ی یەكێتی نشتیمانی كوردستان لە پارێزگای دهۆك ئاماژە بەوەدەكات هەر لە یەكەم ڕۆژی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن، لەلایەن ئەندامان و كادرانی پارتی لە سنوری دهۆك كە ڕاسپێردراون دەستیانكردووە بە لێكردنەوە و دراندنی پۆستەری كاندیدەكانی یەكێتی، بەلام ئێمە زۆر لەوە گەورەترین وەڵانیان بدەینەوە و لە پەرلەمان وەڵامی ئێمە دەبینن.
یوسف سەعدی سندی، كاندیدی ژمارە 22 لە لیستی 129 ی یەكێتی نشتیمانی كوردستان لە پارێزگای دهۆك بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن ئێمەش وەك كاندیدانی یەكێتی هاوشێوەی كاندیدی حزب و لایەنەكانی دیكە دەستمان كردووە بە ئەنجامدانی بانگەشەو هەڵواسینی پۆستەر لەو شوێنانەی كە كۆمیسیۆن ڕێگەی پێداوە، بەڵام هەر لەیەكەم ڕۆژی بانگەشەكان كادران و ئەندامانی پارتی كە ڕاسپێردراون هەستاون بە دڕاندن و لێكردنەوەی پۆستەرەكانمان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم كارەی پارتی بەرامبەر بە ئێمە و كاندیدەكانی دیكەی یەكێتی لە سنووری پارێزگای دهۆك، سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە كە یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان خاوەن پێگەو هێزی جەماوەری خۆیەتی، هەر ئەوەش وایكردووە كە پارتی هەر لەئێستەوە ترسی لێنیشتووە و دەستیكردووە بە هێرشكردنە سەر پۆستەری كاندیدەكانی یەكێتی لە سنوری دهۆك و بادینان.
ئەو كاندیدەوی یەكێتی لە سنووری پارێزگای دهۆك ئەوەشی خستەڕوو، با پارتی بتوانێت پۆستەرەكانی ئێمە لەشەقام و شوێنە گشتییەكان بدرێنێت، ئێمە هیچ وەڵامێكمان نابێت بۆیان تەنها ئەوەنەبێت كە چووینە پەرلەمان ئێمە ئەو ڕێككەوتنانە دەدڕێنین كە پارتی لەگەڵ توركیا كردوویەتی بۆ داگیركردنی خاكی كوردستان، ئەو ڕێككەوتنانەش دەدڕێنین كە بوونەتە هۆی بەتاڵانبردنی نەوت و سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە و برسیكردنی هاووڵاتیان.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
17كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









