
SNN
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەشێک بەرچاو لە وتارەکەی لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئێران تەرخان کرد و هەڕەشەی کرد، کە لەئەگەری هەر هێرشێکی تاران، بەرپەرچی دەدەنەوە.
بنیامین نەتاینیاهو لە قسەکانیدا رایگەیاند، “پەیامێکم بۆ کاربەدەستانی تاران هەیە، ئەگەر هێرشمان بکەنەسەر، هێرشتان دەکەینە سەر، هیچ شوێنێک نییە کە دەستمان پێینەگات، ئەمە بۆ ناوچەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش راستە.”
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کاتی وتارەکەیدا دوو نەخشەی بەدەستەوە کدبوو، کەتیادا وڵاتانی وەک ئێران، عێراق و سوریا و لوبنان وەک وڵاتانی بەرەی خراپەکاری و شەڕ پێناسەکرابوون، لە نەخشەکەی دیکەکا وڵاتانیت سعودیە و میسر و وڵاتنی کەنداو وەک وڵاتانی بەرەی چاکەکاری و رەحمەت ناودێرکرابوون و لەو رووەوە رایگەیاند، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوو رێگە هەیە، رێگەی یەکەم ئیسرائیل و ئەوەی دیکەیان رێگەی ئێران، کە ئەو وەک رێکەی راستی و رێگەی خراپەکاری پێناسەی کرد و راشیگەیاند، هەڵبژاردن لەبژێوان ئەم دووبژاردەیە زۆر ئاسانە، بەڵام هەندێک تووشی سەرلێشێواوی بوون.
هەروەک نەتانیاهوو ئەوەی خستەڕوو، بۆ بەئەنجامگەیشتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی، پێویستە رێککەوتنێکی گەورە لە نێوان وڵاتەکەی و سعودیە ئەنجام بدرێت، کە بەرژەونەدی زۆری بۆ ناوچەکە تێدایە، بەڵام ئێران رێگری دەکات کە هاتنەدی رێککەوتنێکی بەوجۆرە.
لەکاتی وتارەکەی ناتانیاهودا بەشێکی زۆر لە سەرکردە و نێردەی وڵاتان کۆبوونەوەکەیان جێهێشت.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









