“بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی جڤاتی نشتمانی و گردی زەرگەتەمان داخست”
ئەندامێكی جڤاتی نشتیمانی گۆڕان:بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی جڤاتی نشتیمانی و رێگری لە کاری یاسایی گردی زەرگەتەمان داخست
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ئەمڕۆ دەرگای سەرەكی گردی زەرگەتە كە بارەگای سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانی لێیە بە بەربەستی كۆنكرێتی داخرا، ئەندامێکی جڤاتی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشكرایدەكات داخستنی دەرگای گردەكە بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی جڤاتی نشتیمانی بووە ئەوەش بۆ ڕێگریكردنە لە كاری نایاسایی و نانەوەی پشێوی.
شەوقی سورچی، ئەندامی جڤاتی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە SNN-ی راگەیاند، گردی زەرگەتە قەڵای گۆڕانخوازانە، بۆ ڕێگری لەپشێوی و كاری نایاسایی لە سەر داوای زۆرینەی ڕەهایی ئەندامانی هەڵبژێردراوی جڤاتی نیشتیمانی داخراوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ڕێگەنادەین هیچ چالاكیەك لەدەرەوەی دەستورو پەیڕەوی ناوخۆیی گۆڕان ئەنجام بدرێت، لە هەر شوێنێكی تریش ئەنجامی دەدەن ئەوە لەلایەن ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی هیچ سەنگ و بەهایەكی نییە.
ئەو ئەندامەی جڤاتی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەشی خستووەتەڕوو، جەخت دەكەینەوە لەبەیاننامەی ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی نوێی هەڵبژێردراو لە ۲۱ـ ۹ـ ۲۰۲٤ كە بۆ ڕایگشتی بڵاوكرایەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە بەیانی ئەمڕۆ هەینی بەهۆی ناكۆكییەكانی ناو بزووتنەوەی گۆڕانەوە، دەرگا سەرەكییەكانی گردی زەرگەتە كە بارەگای سەرەكی بزووتنەوەی گۆڕانی لێیە كۆنكرێتیان لەبەردەمدا دانراو داخران، دانانی كۆنكرێتەكان بەفەرمانی چیا نەوشیروان مستەفا بووە كە لە ئێستادا لەگەڵ عومەر سەید عەلی ناكۆكن لەسەر شێوازی دیاریكردنی رێكخەر و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









