چەند كەسێك تەقە لەمەڵبەندی دهۆكی یەكێتی نشتیمانی كوردستان دەكەن

لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسی مەڵبەندی دهۆكی یەكێتی نشتیمانی كوردستان ئاشكرایدەكات كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن چەند كەسێكەوە كە لە ئۆتۆمبێلكدا بوون تەقەیان لە بینای مەڵبەندی دهۆكی یەكێتی نشتیمانی كوردستان كردووە، ئێمەش داوامان لە لقی پارتی لە دهۆك كردووە ڕوونكردنەوەمان پێبدەن.
جەمال یوسف، بەرپرسی مەڵبەندی دهۆكی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلاچەین چەند كەسێکی نەناسراوەوە تەقە لە بینای مەڵبەندی دهۆکی یەكێتی نشتیمانی كوردستان كراوە، خۆشبەختانە تەقەكان هیچ زیانێكی لێنەكەوتووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، كامێرای چاودێری لەو سنوورە بوونیان هەیە و دەردەكەوێت كە كێن ئەو كەسانەی بەو كارە هەستاون و جۆری ئەو ئۆتۆمبێلەش دیارە كە تەقەكانیان لێوە كردووە، بۆیە جارێ دەستمان بە لێكۆڵینەوەی خۆمان كردووە.
بەرپرسی مەڵبەندی دهۆكی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لەڕێگەی پەیوەندییەكانی خۆمانەوە داوامان لە لقی پارتی لە دهۆك كردووە كە ڕوونكردنەوەمان پێبدەن لەسەر ئەو كارەی بەرامبەر بە مەڵبەندەكەمان كراوە، هاوكات دوێنیش پۆستەری كاندیدەكانی یەكێتی لە سنوری دهۆك دڕێندراون و لێكراونەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لایەنگرێكی پارتی بە ئاشكرا لەناو بازاڕ و شوێنی گشتی بەدەمانچە تەقە دەكات، بۆیە ئەمانە پێویستە ڕێگرییان لێبكرێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
3كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
3كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
3كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









