حەسەن نەسڕوڵڵا
SNN
ئەمڕۆ شەممە، 28-09-2024، سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا کوژرانی حەسەن نەسروڵلا، ئەمینداریی گشتیی حزبوڵلای لوبنانی لە هێرشە ئاسمانییەکانی دوێنێ هەیینی، 27-09-2024، بۆ سەر باشووری لوبنان، ڕاگەیاند.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی سوپای ئیسرائیل، بێجگە لە حەسەن نەسروڵلا؛ لە هێرشە ئاسمانییەکانی دوێنێ هەیینیدا؛ هەر یەکە لە عەلی کەرکی، فەرماندەی بەشی باشوور و ژماریەک لە بەرپرسانی دیکەی باڵای حزبوڵڵا کوژراون.
هێرتز هالیفی، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل لەبارەی کوژرانی نەسروڵلا ڕایگەیاند، “پەیامەکەمان ڕوونە، دەگەینە هەموو ئەو کەسانەی هەڕەشە لە هاووڵاتییانی ئیسرائیل دەکەن”.
تاوەکوو کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، حزبوڵلای لوبنانی بە شێوەیەکی فەرمی کوژرانی نەسروڵلای ڕانەگەیاندووە؛ هەروەها دوێنێ هەیینی، بەرپرسێکی باڵای حزبوڵلا بە ئاژاژنسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندبوو، “حەسەن نەسروڵلا لە شوێنێکی سەلامەتە و لە هێرشە ئاسمانییەکاندا ڕزگاری بووە”.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









