نەبوونی خزمەتگوزاری هاووڵاتیانی پرۆژەیەكی نیشتەجێبوونی لە هەولێر هێنایە سەرشەقام

خۆپیشاندانی هەولێر
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆ جارێكی دیكە دانیشتووانی پرۆژەی نیشتەجێبوونی زەیتون لە شاری هەولێر دەستیان بە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیكردووە ئەوەش بە هۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەكانی ئاو كارەبا و و وەرگرتنی بڕە پارەیەك وەك سەرانە بە ناوی خزمەتگوزاری لەسەریان.
وەلید سادق، یەكێك لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەكە بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمە بۆ چەندین جارە ئێمە لە شاری زەیتون دەستدەكەین بە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی، ئەوەش بەهۆی ئەوەی كە لەناو پرۆژەكەماندا خزمەتگوزارییەكانی وەك ئاو و كارەبا بوونی نییە و هاوكات بڕە پارەیەكیشمان وەك سەرانە لێ وەردەگیرێت بە ناوی خزمەتگوزارییەوە بەڵام خزمەتگوزارییمان نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەی دانیشتووانی ئەم پرۆژە نیستەجێبوونە زیاد لە سێ هەزار ماڵ دەبین، هاوكات جێبەجێكاری پرۆژەكەش كەلەلایەن حزبی دەستەڵاتدارەوە پشتیوانی لێدەكرێت لە هەولێر ڕاستگۆ نەبووە بەرامبەر بەو بەڵێنانەی كە پێی داین لەكاتی دروستكردنی یەكەكان، بەتایبەت لە هەبوونی قوتابخانە و نەخۆشخانە و مزگەوت و چەند خزمەتگوزارییەكی دیكە كە دەبوو لەو پرۆژەیەدا بوونی هەبوایە.
ئەو هاووڵاتییەی دانیشتووی پرۆژەی نیشتەجێبوونی زەیتوون ئەوەشی خستەڕوو، ئەمە بۆچەندین جارە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی ئەنجام دەدەین بەڵام بەهۆی ئەوەی كۆمپانیای جێبەجێكار پاڵپشتی حزبی دەستەڵاتی هەیە و هەروەها حكومەتیش بێباكە لە ئاست داواكارییەكانمان بۆیە هیچ كەس نایەت بەدەم جێبەجێكردنی داواكارییەكانمانەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









