“وەزارەتی دارایی هەرێم پارەی پێویستی لەبەردەستدایە و ستەم لە فەرمانبەران دەكات ئەگەر لیست ڕانەگەیەنێت”

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ئاشكرایدەكات كە وەزارەتی دارایی پارەی پێویستی لەبەردەستدایە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت و ئەگەر مەبەستی بێت دەتوانێت هەر ئەمشەو لیست ڕابگەیەنێت و سبەی دەستبكرێت بە دابەشكردنی مووچە، ئەگەر ئەوەش نەكات ستەم لە فەرمانبەران دەكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسیكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بڕی زیاتر لە 990 ملیار دیناری لەبەردەستدایە لەكاتێكدا بۆ دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان بە خانەنشینانی سەربازی و شارستانی پێویستی بە 998 ملیار دینار هەیە، بۆیە هیچ بیانوویەك نەماوە بۆ ئەوەی دابەشكردنی مووچە لەوەزیاتر دوابخات.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی دارایی هەرێم لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت دابەشكردنی مووچەی ڕاگرتووە، ئەوەش بە بیانووی ئەوەی گوایە بڕی 240 ملیار دینار كورتهێنان هەیە، لەكاتێكدا بەغدا بڕی 750 ملیاری ڕەوانە كردووە و بڕی زیاتر لە 200 ملیاری داهاتی سێ مانگی ڕابردووش لەبەردەستدایە، بەڵام هەریم نایەوێت بڕی ئەو داهاتە بۆ بەغدا ئاشكرا بكات بۆیە چاوەڕێی بەغدایە بڕی 240 ملیاری بۆ بنێرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بەهەموو ئەگەرێك لە سبەیەوە تا كۆتایی هەفتە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت و لە هەفتەی داهاتووتریش ڕێكارەكانی ناردنی مووچەی مانگی نۆ دەستپێدەكات.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









