
ترەمپ و زیلینسکی
SNN
ڤۆلۆدیمیر زلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز ڕایگەیاند، “زانیاری زۆر ڕاستەوخۆ”ی لە دۆناڵد ترەمپ وەرگرتوە کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا پشتیوانی ئۆکرانیا دەکات لە شەڕی دژی ڕووسیا ئەگەر دوبارە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا هەڵبژێردرێتەوە.
ڤۆلۆدیمیر زلێنسکی کە بۆ بەشداریکردن لە کۆبونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ئەمریکا بو لە کۆبوونەوەیەکی داخراودا “پلانی سەرکەوتن”ی خۆی لە شەڕەکەدا پێشکەش بە ترەمپ کرد، دوای ئەوەی کاندیدی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆمارییەکان ڕایگەیاند، لەگەڵ هەردو وڵاتی ئۆکرانیا و ڕوسیا کاردەکەن بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێکانیان.
زلێنسکی دوای ئەو کۆبونەوەیە لە بەیاننامەیەکدا بۆ فۆکس نیوز ڕایگەیاند، “نازانم دوای هەڵبژاردن چی ڕودەدات و کێ دەبێتە سەرۆک، بەڵام زانیارییەکی زۆر ڕاستەوخۆم لە دۆناڵد ترەمپ وەرگرتوە کە لە لای ئێمە دەبێت، پشتگیری لە ئۆکرانیا دەکات”.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکردووە، پلانەکە گریمانەی شکستی کۆتایی ڕوسیا دەکات لە شەڕەکەدا، هەندێک لە بەرپرسان پێیانوایە ئەم ئامانجە ناڕاستەقینە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
23كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









