هۆشداری لە باران بارینی بەخوڕو دروستبوونی لافاو دەدەرێت لەچەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان

باران و لافاو
SNN-عەلی حەمە سەعید
شارەزایەكی بواری كەشناسی ئاماژە بەوە دەكات كە لەناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا ڕەوشێكی ناسەقامگیر ڕوو لەناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و بەهۆیەوە باران بارینی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو ڕوودەدات، ئاشمرایشدەكات كە ئەو ڕەشەبایەی ڕووی لە سنوری سلێمانی كردووە ئەمڕۆ و سبەینێش بەردەوامی دەبێت.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری كەشناسی بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی پێشبینیە كەشناسییەكان لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەوە حاڵەتێكی ناسەقامگیریی كەشوهەوا ڕوو لەهەرێمی كوردستان دەكات و بارستە هەوایەكی شێدارەوە لە باشووری وڵاتی ئەوروپاوە جوڵە بكات بەسەر ناوچەكانی توركیاو باكوری كوردستان و لەنێوان ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە بۆ نیوەرۆی ڕۆژی چوارشەممە چاوەڕواندەكرێت كاریگەریی هەبێت لەسەر بەشێكی ناوچەكانی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ڕەوشەش خۆی دەبینێتەوە لەحاڵەتێكی ناجێگیری كەشو بەرگەھەواو چالاكبوونی (با)و ھەورە بروسكەی بەھێزو تاوە بارانی مامناوەندو بەخوڕ بەتایبەت بۆ سەر ناوچەكانی پارێزگای سلێمانیو ئیدارەی ڕاپەڕینو بەڕێژەیەكی كەمتریش بۆ سەر ناوچەكانی پارێزگای كەركوكو ھەڵەبجەو باكوری گەرمیانو ئیدارەی سۆران كاریگەری دەبێت بەتایبەت لەسنوری پارێزگای سلێمانیو ئیدارەی ڕاپەڕین ئەگەری هەیە هەورە برووسكەی بەهێزو توند چالاك ببێت و باران و تەرزەی بەخوڕی لێ ببارێت لەئەنجامدا لەماوەیەكی كورتدا ببێتە ھۆی دروستبوونی لافاوی خێرا.
ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی ئەوەشی ڕوونكردەوە، ئەو ڕەشەبایەی چەند ڕۆژێكە لە سنوری سلیمانی هەیە، ئەمڕۆ یەكشەممەو دووشەممەش بەردەوامدەبێت لەسبەی ئێوارەوە كەمدەبێتەوەو نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممەش كۆتایی پێدێت، دوای كۆتاییهاتنی ئەم ڕەشەبایە، تاوە بارانو هەورە برووسكە بەشێوەیەكی فراوان لەگەڵ بایەكی بەهێز ڕوو لەهەرێم دەكاتو پێشبینی بارانێكی باش دەبارێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









