“خشتەی مووچەی مانگی هەشت ئامادەکراوە و بە سێ رۆژ دابەشدەکرێت”

0
2893

SNN

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاندووە، لە بەغداوە بەڵێن دراوە ئەمڕۆ یان سبەی تەواوی پارەی مووچەی مانگی هەشت تەمویل بکرێت، لەدوای گەیشتنی پارەکەش لە ماوەی سێ رۆژدا مووچە دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی ئەیلوول، سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، بە کەناڵ8ـى رایگەیاندووە، لە بەغداوە بەڵێندراوە ئەمڕۆ یان سبەى تەواوکارى مووچەى مانگى هەشت رەوانە بکرێت.

ئاماژەی بەوەکردووە،”ئەگەر ئەمڕۆ یەکشەممە پارەى تەواوکارى مووچە رەوانە بکرێت خشتەى مووچە رادەیەگەیەنرێت و بە سێ رۆژ مووچە دابەشدەکرێت و خشتەکە ئامادەکراوە، بەڵام ئەگەر ناردنى پارەى مووچە سبەینێ دووشەممە رەوانە بکرێت، ئەوا رۆژانى سێشەممە و چوارشەممە و پێنجشەممە مووچەى سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت”.

ئەو سەرچاوەیە وتوویەتی، “حکومەتى هەرێمى کوردستان لەکاتى پێشکەشکردنى لیستى مووچەى مانگى هەشت و نۆ زۆرینەى داواکارییەکانى بەغداى جێبەجێکردووە، بەڵام روون نییە بەغداد چەند بڕە پارە رەوانە دەکات”.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNداوە ئاشکرایکردووە، وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بڕی زیاتر لە 990 ملیار دیناری لەبەردەستدایە لەكاتێكدا بۆ دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان بە خانەنشینانی سەربازی و شارستانی پێویستی بە 998 ملیار دینار هەیە، بۆیە هیچ بیانوویەك نەماوە بۆ ئەوەی دابەشكردنی مووچە لەوەزیاتر دوابخات.

روونیکردووەتەوە، وەزارەتی دارایی هەرێم لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت دابەشكردنی مووچەی ڕاگرتووە، ئەوەش بە بیانووی ئەوەی گوایە بڕی 240 ملیار دینار كورتهێنان هەیە، لەكاتێكدا بەغدا بڕی 750 ملیاری ڕەوانە كردووە و بڕی زیاتر لە 200 ملیاری داهاتی سێ‌ مانگی ڕابردووش لەبەردەستدایە، بەڵام هەرێم نایەوێت بڕی ئەو داهاتە بۆ بەغدا ئاشكرا بكات بۆیە چاوەڕێی بەغدایە بڕی 240 ملیاری بۆ بنێرێت، هەر ئەمەش هۆکاری دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشتە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this