عێراق داوای لیستێكی دیكە لەهەرێم دەكات و ناردنی پارەش بۆ هەفتەی داهاتوو دواكەوت

مووچە بودجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەگەرچی وابڕیاربوو لەم هەفتەیەدا بەغدا بڕی زیاتر لە 240 ملیار دینار وەك مووچەی تەواوكاری بۆ مووچەی مانگی هەشت ڕەوانە بكات، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق داواكارییەكی دیكەی ئاراستەی هەرێم كردووە و داوایكردووە لیستی گۆرانكاری مووچەی بۆ ڕەوانە بكرێت پاشان پارە ڕەوانەی هەرێم دەكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ئێمە چاوەڕێبووین كە بە ئەگەرێكی زۆر لەم هەفتەیەدا پارەی تەواوكاری ڕەوانە بكرێت و هەر لەم هەفتەیەدا مووچە دابەشبكەین، بەڵام لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق داواكارییەكمان ئاڕاستەكراوە بە ناردنی لیستی گۆڕانكاری لە مووچەی فەرمانبەران.
ئاماژەی بەوەشكرد، لیستی گۆڕانكاری لە مووچە ئەو لیستەیە كە مانگانە بەهۆی بەستنی سەرەمووچە یان دەرماڵە یاخود گۆڕانكاری لە بڕوانامەی فەرمانبەران گۆڕانكاری بەسەر بڕی مووچەی فەرمانبەران دێت، بەجۆرێك بەهۆی ئەو گۆڕانكارییانەوە بڕی مووچەكانیان زیاد دەكات، ئەوەش كارێكی ئاساییە، بەڵام بەغدا داوایكردووە بە لیستێك ئەو گۆڕانكارییانەیان بۆ ڕەوانە بكەین.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لەدوێنێوە سەرجەم یەكە ژمێریاییەكانی سەر بە وەزارەتەكان ئاگاداركراونەتەوە كە بەلیستێك ئەو گۆڕانكارییانەیان بۆ ڕەوانە بكەن بو ئەوەی ئەوانیش ئاراستەی بەغدای بكەن، بۆیە بەهەموو ئەگەرێك ناردنی پارە و دابەشكردنی مووچە دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو ئەگەر بەغدا داواكاری دیكەی نەبێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









