بە سودوەرگرتن لە ئەزموونی داعش، تورکیا سود لە گرژی ناوچەکە دەبینێت بۆ زیاتر هاتنە نێو خاکی هەرێم

سوپای تورکیا لە هەرێم
SNN
چاودێرێکی سیاسی ئاماژە بەوە دەکات تورکیا دۆخی نالەباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت عێراق کە سەرقاڵی گێژاوی شەڕی نێوان ئیسڕائیل و لوبنان و ئێرانن، ئەم دۆخە بە هەلێکی گرنگ دەزانێت بۆ زیاتر داگیرکاری لەنێو خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی.
نەجات نەجمەدین، چاودێری سیاسی ئەوەش رووندەکاتەوە، وەک چۆن پێشتر داعش دۆخی نالەباری ئەمنی و سەربازی لە عێراق و سوریا قۆستەوە و توانی جێ پێ خۆی لەو دوو وڵاتە قایم بکات، تورکیاش بە هەمانشێوە سود لە ئەزموونی داعش وەردەگرێت بۆ قایمکردنی جێپێی خۆی لە هەرێمی کوردستان و عێراق بە دانانی بنکەی سەربازی زیاتر.
چاودێرە سیاسییەکە ئەوەشی روونکردنەوە، ئێستا تورکیا تەنیا بە دانانی بنکەی سەربازی لە ناوچەی دهۆک نەوەستاوە، بەڵکو لە هەوڵی راکێشای راو سۆزی جەماوەردایە لەو ناوچانە بەلای خۆیدا و بەشێکی زۆری هاووڵاتی کوردی بە پارە یاخود بە پۆست بۆ خۆی کڕیوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









