كارتی دەنگدانی پەرلەمان گەیشتە هەرێمی كوردستان و ئامادەیە بۆ ڕۆژی دەنگدان

SNN-عەلی حەمە سەعید
لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانی كۆمیسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردن ئێوارەی ئەمڕۆ كارتی دەنگدانی گشتی و تایبەت گەیشتە ئۆفیسی هەولێری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و لە ڕۆژانی داهاتووش هەمان ئەو كارتەی تایبەت بە پارێزگا سلێمانی و دهۆك دەگەنە ئۆفیسەكانی كۆمیسیۆن.
جمانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ڕۆژانە بەگوێرەی ئەو پلانەی دامانڕشتووە ئامادەكارییەكانمان بۆ بە ئەنجام گەیاندنی پرۆسەی دەنگدان تەواو دەبن، لە ئێستادا زیاد لە %90ی ئامادەكارییەكان تەواو بوون و هەر لەو چوارچێوەیەشدا كارتی دەنگدانی گشتی و تایبەت گەیشتووەتە ئۆفیسی هەولێری كۆمیسیۆن.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر پارێزگایەك كارتی دەنگدانی تایبەت بەخۆی هەیە و لەڕۆژانی داهاتووش هاوشیوەی هەولێر كارتی دەنگدانی تایبەت بە پارێزگاكانی سلێمانی دهۆك و هەڵەبجەش دەگاتە ئۆفیسەكان و لەوێ پارێزراودەبن تا ڕۆژی دەنگدان، دواتر دابەشدەكرێن بەسەر ناوەندەكانی دەنگداندا و ئەو كاغەزەشی كە بۆ كارتی دەنگدان بەكار هاتووە كوالیتیەكی زۆر بەرزی هەیە.
ئەو بەرپرسەی كۆمیسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو،لە دەنگدانی تایبەت و گشتیدا، دوو كامێرای چاودێری لە بنكەكان و دوو كامێرای چاودێری لە وێستگەكانی دەنگدان هەن، چەند ئامێرێك هەن هەموویان بە كێبڵ بە یەكەوە بەستراونەتەوە. دوای كۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدان، دەنگەكان بە شێوەیەكی ئەلیكترۆنیی هەژمار دەكرێن و دواتریش بە دەستی هەژمار دەكرێنەوە و بۆ ئەوەی هیچ گومانێك لەسەر ئەنجامەكان دروست نەبێت ئەو كارەش بە ئامادەبوونی نوێنەری لایەنە سیاسییەكان و كاندیدە سەرەبخۆكان ئەنجام دەدرێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
1كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
3كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
3كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









