پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر هەمواری یاسای باری کەسێتی دەدات

SNN-
سەرەڕای ناڕەزایەتی زۆری هاووڵاتییان و چالاکوانانی مەدەنی، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر هەمواری یاسای باری کەسێتی بدات.
بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران کە بڕیارە کاتژمێر 01:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت، دەنگ لەسەر هەمواری یاسای باری کەسێتیی عێراق دەدرێت.
یاسای باری كەسێتیی كارپێكراوی ئێستای عێراق ژماره 188ـی ساڵی 1959ـ دەڵێت: مهرجه كچ 18 ساڵی تهواوكردبێت بۆ هاوسهرگیری، بهڵام له بڕگهی 1ـی ماددهی 8ـی ههمان یاسادا هاتووه؛ ههر كهسێك تهمهنی 15 ساڵی تهواو كردبێت، ئهگهر پێویستی زۆر ههبێت بۆ هاوسهرگیریییهكهی، ئهوا رهزامهندی پێدهدرێت لهلایهن دادوهرهوه به مهرجی ئهوهی باڵغ بێت و لهڕوی جهستهییهوه شیاو بێت.
پرۆژە یاسای هەمواری باری کەسێتی 12 پەرلەمانتاری شیعە پێشكەشیان كردووە، لەلایەن هێزە مەدەنییەكانەوە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان ناڕەزایەتیی دروستكردووەو هەموارەكە تۆمەتبار دەكرێت بەوەی رێگە بە هاوسەرگیری كچانی منداڵ دەدات.
لەدوای كەوتنی رژێمی سەددامەوە لە ساڵی 2003، ئەمە جاری سێیەمە لایەنە شیعەكان هەوڵی هەمواركردنی یاسای باری كەسێتیی عێراقی دەدەن. هەوڵی یەكەم لە ساڵی 2014دا بوو، كاتێك شەقامی سوننە دژی حوكمڕانیی “تاكڕەویی” نوری مالیكی هەستاو دواجار “داعش” پارێزگا سوننەنشینەكانی كۆنترۆڵكرد، هەوڵی دووەمیش لە 2017دا بوو كاتێك كورد ریفراندۆمی كرد بۆ سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە عێراق، هەوڵی سێیەمیش كە لەم ماوەیەدا دەركەوتووە، لەكاتێكدایە سوننەكان نیگەرانن لە حوكمڕانی شیعەو سەرلەنوێ باسی دروستكردنی هەرێمی سەربەخۆی سوننە دەكەن.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
3كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









