دوو تەقینەوە لە نزیک باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە دانیمارک روویاندا

SNN-
دوو تەقینەوە لە لە نزیک باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە دانیمارک روویاندا، پۆلیسی دانیمارکیش ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکان دەکەن.
پۆلیسی دانیمارک لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاندووە: ” لە دوو تەقینەوەکاندا کەس بریندار نەبووە، ئێمەش لێکۆڵینەوەی سەرەتایی لە شوێنەکەدا دەکەین.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، لێکۆڵینەوە لە ئەگەری پەیوەستبوونی ئەمە بە باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا دەکرێت.
پێش ئەم ڕووداوە ڕووداوی هاوشێوە لە باڵیۆزخانەکانی ئیسرائیل لە ئەوروپا ڕوویدا.
مانگی ئایاری ڕابردوو دوو نارنجۆکی دەستی فڕێدرایە باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا هیچ کەسێک بریندار نەبوو.
هەروەها باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید دووجار کرایە ئامانج، لە مانگی یەکی ساڵی 2024دا، کاتێک ئامێرێکی تەقەمەنی لە گۆڕەپانی باڵیۆزخانەکەدا دۆزرایەوە، دواتر لە مانگی ئایاردا کە تەقە لە دەوروبەری بیناکە کرا. هیچ بریندارێک نەبووە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









