
پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی بەراورد بە جوتیارانی پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و هەڵەبجە دابەشكردنی پارەی گەنمی ئەو جووتیارانەی گەنمیان ڕادەستی سایلۆی پیرەمەگروون كردبوو دواكەوت، وابڕیاری رۆژی چوار شەممە دەستبكرێت بەدابەشكردنی پارەی گەنجی ئەو جوتیارانەی كە پسوولەكەیان بەناوەوەیە.
نەسرین ئەحمەد، بەڕٍێوەبەری سایلۆی پیرەمەگرون بە SNNی ڕاگەیاند:رۆژی چوارشەممە 2ی 10ی 2024 چەكی پارەی ئەو جووتیارانە دابەشدەكرێت كە تائێستا پارەیان وەرنەگرتووە، هاوكات ئەو جوتیارانە پارەیان پێدەدرێت كە ژمارەی پسوولەی (1417) پارەكانیان دابەش دەكرێت،هاوكات بڕی پارەكە بەپێی گەنمی ڕادەستكراو دەدرێتە جووتیارەكە، كە پسوولەكەی بەناوەوەیە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNدەوای چارەسەركردنی كێشەی نەخوێندنەوەی چەكی شایستە داراییەكانی جووتیاران لە بەغدا، بەڕێوەبەرایەتی سایلۆكانی پارێزگای سلێمانی جووتیارانی ئاگەداركردەوە، كە ئەو گرفتە چارەسەربووە و جوتیاران دەتوانن لە سایلۆی پیرەمەگروون سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتی سایلۆكانی سلێمانی بكەن بۆ وەرگرتنی چەكی شایستە داراییەكانیان.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە لە 12ی مانگی ڕابردووەوە چەكی پارەی گەنمی كڕدراوە جووتیارانی سنووری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ڕاپەڕین كە بڕەكەی 67 ملیار 84 ملیۆن دیناربوو گەیشتە بەڕێوەبەرایەتیی سایلۆكانی سلێمانی، بەڵام زیاتر لە 10 ڕۆژ بوو بەهۆی كێشەیەك لە بەغداوە دابەشكردنی شایستەی دارایی جووتیاران دواكەوتبوو.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









