کاروان گەزنەیی: سیناریۆکانی پاراستن بۆ تێکدانی ئارامی هەڵبژاردنن

SNN
وتەبێژی لیستی 129 وەڵام سیناریۆکانی پاراستنی پارتی دەداتەوە لەبارەی سووتاندنی بازاڕەکانی هەولێر و دهۆک و جەختیش دەکاتەوە، ئەو سیناریۆیانە هەوڵی نەزۆکن بۆ تێکدانی ئارامی هەڵبژاردن و جەختیش لەسەر دروشمی لیستەکەیان دەکاتەوە، بۆ “کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی خۆسەپێن” لە هەرێمی کوردستان.
کاروان گەزنەیی وتەبێژی لیستی 129 (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە راگەیەندراوەکەی ئەنجومنی ئاسایشی پارتی رایگەیاند، “لەئێستادا کە ناوچە بە ئاڵنگارییەکی گەورەی ئەمنیدا تێپەڕدەبێت، چاوەڕوان بووین ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە خەمی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستاندا بێت و کارێک بکات کە کەمترین زیانی ئەم دۆخە بەر هەرێمی کوردستان بکەوێت.، بەڵام جارێکی تر گروپێک لە پاراستنی پارتی بە ناوی ئەنجومەنی ئاسایشەوە دەستیان کردووە بە داتاشینی کۆمەڵێک سیناریۆی ئاست نزمی قێزەون کە قابیلی وەڵامدانەوە نین، بەڵام لەپێناو شکۆی خەڵکی بەشەرەف و خۆڕاگری هەولێر دەمانەوێت بۆ مێژوو کۆمەڵێک وەڵام بدەینەوە.”
راشگەیاند، “پێویستیش نەبوو وەڵام بدەینەوە، چونکە پێشتر نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم کە هاوکات جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتییە رایگەیاندبوو، کە یەکێتی پەیوەندی بە سووتاندنی بازاڕەکانەوە نییە و پاڕێزگاری هەولێریش پێشتر وتبووی، کە بەهۆی لەحیم کردنەوە ئاگرەکە کەوتووەتەوە.”
وتیشی: “ئەو بە ناو ئەنجومەن ئاسایشە لەو کاتەی نەیارەکانمان بە درۆن هێرش دەکەنە سەر هاووڵاتیان و گەنجانمان بۆردومان دەکەن و دەیانکوژن، ئەم ئەنجومەنە پێش هەمووان ناوی سیانی قوربانیان بڵاودەکەنەوە. هەر ئەو ئەنجومەنەیە کە رۆژنامەوانان و چالاکوانانی بادینان لەسەر کۆمێنت و رادەربڕین دەستگیر و بە سزای پێنج ساڵ و شەش ساڵ راپێچی زیندانیان دەکات. هەر ئەو ئەنجومەنەیە کە ریشی مامۆستایانی ئایینی لە هەولێر و بادینان دەسوتێنێت، بۆیە ئەنجومەنێک بەم جۆرە هەڵسوکەوت بکات و تەعبیر لە پاراستنی پارتی بکات و سیناریۆی بێ کوالیتی و ئاست نزم بڵاوبکاتەوە شایەنی وەڵامدانەوە نییە.”
باسی لەوەشکرد، “دەمەوێت یەک ئامۆژگاری ئەم ئەنجومەنە بکەم، لە کاتێکدا دەزانن خەڵک بڕوا بەسیناریۆکانتان بکەن، پرس بە خەڵکانێکی پسپۆڕ بکەن، شارەزای ئای تی باشمان هەیە لە کوردستان، گەورەکانتان بنێرن بۆ خولی ئای تی، با سیناریۆکانتان بە جۆرێک بێت رووتان هەبێت خۆتان لە راگەیاندنی خۆتانەوە بڵاویبکەنەوە.”
جەختیشی کردەوە “ئەم هەوڵانە بە هەوڵی نەزۆک دەبینین بۆ تێکدانی ئارامی هەڵبژاردن و جارێکی دیکە وەک لیستی 129ی یەکێتی جەخت لەوەدەکەینەوە، لەگەڵ بانگەشەیەکی هێمن و ئارامین و هیوادارین شڵەژاویی دەروونی کە بەسەر سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، کاریگەری نەرێنی لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن دانەنێت، ئێمە رژدین لەسەر کۆتاییهێنان بەم دەسەڵاتە خۆسەپێنە و کۆتاییهێنان بەم جۆرە کەسانە کە سیناریۆی ئاست نزم دادەتاشن لەپێناو تێکدانی ئارامی دەروونی هاووڵاتیان.”
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









