كۆمیسیۆن كاری دەزگاكانی راگەیاندنی لە ڕۆژی هەڵبژاردن دیاریكرد

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق | فۆتۆ: كۆمسیۆن
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كاری دەزگاكانی ڕاگەیاندنی لەڕۆژی هەڵبژاردنی گشتی و تایبەت دیاركرد بەجۆرێك تەنها لەو بنكانە دەتوانن ڕووماڵ بكەن كە لەلایەن كۆمیسیۆنەوە بۆیان دیاری دەكرێت، هاوكات چەند ڕێكارێكی دیكەش دانراون كە نابێت ڕۆژنامەنووسان پێشێلی ئەو ڕێكارانە بكەن.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بۆ ئەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن بەشێوەكی شەفاف و دوور لە هەر دەستوەردانێك بەڕێوەبچێت، ئەوا ئەو دەزگا ڕاگەیاندنانەی كە مۆڵەتی كۆمیسیۆنیان وەرگرتووە لەڕۆژی هەڵبژاردن دەتوانن ڕووماڵی پرۆسكە بكەن ئەوەش بەگوێرەی چەند مەرجێك، لەناو بنكە و وێستگەكانی دەنگداندا نابێت هیچ ئامێرێكی ئەلیكترۆنی لە كامێرا و ئامێرەكانی تۆماركردن لەگەڵ خۆیان هەڵبگرن.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەزگاكانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنوسان بۆیان نییە هیچ جۆرە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانی لەناو بنكەكانی دەنگدان ئەنجام بدەن، جگە لەو بنكانەی كە لەلایەن كۆمیسیۆنەوە بۆیان دیاریكراوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەهیچ جۆرێك بۆیان نییە بچنە ناو بنكەكانی دەنگدان و هەستن بە وێنەگرتنی دەنگدەران لەناو كابینەی دەنگداندا.
وتەبێژەكەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بەڕێوەبەری وێستگە و ڕێكخەری بنكەی دەنگدان ئەو مافەیان هەیە كە داوا لە نوێنەری دەزگاكانی ڕاگەیاندن بكەن بنكە یان وێستگەی دەنگدانەكە جێبهێڵن ئەگەر پێشێلی ئەو ڕێكارانەیان كرد كە لەلایەن كۆمیسیۆنەوە بۆیان دیاركراوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









