“لەسەر رێبازەکەی سەرۆک مام جەلال نەخشەی حکومڕانی بە قازانجی دیموکراسی و خەڵک دەگۆرین”

SNN
لە پەیامێکدا بۆ ساڵرۆژی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال، مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاندووە: ” ئەمرۆ لە كاتێكدا یادی ماڵئاوایی ئەو رابەرە مەزنەمان دەكەینەوە، كوردستان وعێراق زۆر پێویستیان بە دونیابینی و حیكمەت و دانایی سەرۆک مام جەلال هەیە، لەسەر ئاستی كوردستاندا لەبەردەم هەڵبژاردنێكی چارەنوسسازداین، كە لەسەر ڕێبازەکەی نەخشەی حوكمرانی و هێز بە قازانجی دیموكراسی و باشبوونی بارو گوزەرانی خەڵكی كوردستان وەردەچەرخێنین.
دەقی پەیامەکە
پەیامی مەکتەبی سیاسیی بۆ ساڵرۆژی کۆچی یەکجارەکی و نەمری سەرۆک مام جەلال
لەرۆژێكی وەك ئەمرۆدا لە 3ی ئۆكتۆبەری 2017، كوردستان و عێراق و جیهان، ڕابەرێكی مەزن، شۆرشگێرێکی پشوودرێژ ، دیپلۆماتكارێكی بەتوانا و نوسەرێكی بە سەلیقە و مافناسێكی دادپەروەر و یەكسانیخواز و سیمبولی پێكەوەژیان و خەباتی دیموكراسی لەدەستدا.
كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال سکرتێری یەکێتیی و رابەری شۆڕشی نوێی گەلەکەمان،یەکەم سەرکۆماری هەڵبژێردراوی عێراقی دیموکرات و فیدرال ، هەموو لایەكی خەمبار و دڵتەنگ كرد، چونكە مام جەلال لە ئەزموونی خەبات و تێكۆشانی زیاتر لەشەست ساڵیدا ، هەمیشە داكۆكیكار بوو لە کۆمەڵانی خەڵک ، لە ڕەنجدەرانی بیروبازوو، بەرگریكار و خەمخۆری خانووە قوڕەكان و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە و کەم ئەندام و زیندانیانی سیاسی بووە، هەموو هەوڵ و جولە دیپلۆماسیەكانی بە ئاراستەی بەدیهێنانی دیموکراسی و ئاشتی و دیموکراسی و مافە ڕەواكانی گەلەكەمان بووە بە مافی چارەی خۆنووسینیشەوە.
مامی گەورەمان رچەشكێن و سەرمەشقی برایەتی گەلان و چارەسەركردنی كێشەكانی پێكهاتە جیاوازەكانی عیراق و قوڵكردنەوەی گیانی تەبایی نێوان هێزە سیاسیەكانی كوردستان و عیراقیش بووە، لە ناوچەكەش فاكتەری سەقامگیری و پەیوەندی باش و هاوسەنگ بووە لەگەڵ دەر و دراوسێی، بە ئەزموون و بیری وردی ئیدارەی كێشەو قەیرانە زۆرو زەوەندەكانی داوە.
لە ژێر چەتری ڕابەرایەتیو سەرۆكایەتی مام جەلال دا، ئازادی بیرو ڕا، رەخساندنی زەمینەی گونجاو بۆ خەباتی مەدەنیو دیموكراسیانەی هەموو چین و توێژەكان بە مافی بێچەند وچۆنی ژنانیشەوە گەشە و نمای كردووە، لەسەر ئاستی توێژ و چینەكانی كۆمەڵگا، بڕوای بەهێزی بە خەباتی رێكخراو و سەندیكاكان هەبووە، تا لە رێگەی خەباتی پیشەیی و مەدەنیەوە بتوانن ماف و ئازادی زیاتر بەدەست بهێنن بە تایبەتی خەباتی خوێندكاران و لاوان و تێکۆشانی یەكسانیخوازی ژنان .
ئەمرۆ لە كاتێكدا یادی ماڵئاوایی ئەو رابەرە مەزنەمان دەكەینەوە، كوردستان وعێراق زۆر پێویستیان بە دونیابینی و حیكمەت و دانایی سەرۆک مام جەلال هەیە، لەسەر ئاستی كوردستاندا لەبەردەم هەڵبژاردنێكی چارەنوسسازداین، كە لەسەر ڕێبازەکەی نەخشەی حوكمرانی و هێز بە قازانجی دیموكراسی و باشبوونی بارو گوزەرانی خەڵكی كوردستان وەردەچەرخێنین.
لە ئاستی عێراق و ناوچەکەش دۆخی دژواری بەریەککەوتن و شەڕ و ناکۆکی دەورانێکی ناجۆری دروستکردووە کە هەر بە رۆحی ئاشتیخوازانە و دەستپێشخەری دانایی تێزەکانی سەرۆک مام جەلال رێئ چارەسەری دەدۆزێتەوە .
جارێکی تر لەم یادە شکۆمەندەدا :
-سڵاو لە رۆحی پاكی سەرۆك مام جەلال، شکۆی نەتەوە و نیشتمان، سەممام ئەمانی وڵات.
-نەمری بۆ گشت شەهیدانی گەلی كوردستان، شەهیدانی دیموکراتی و رزگاری عێراق لە ستەمکاری و دیکتاتۆری.
هەر ئاوەدان بێت رێبازی مام
مەكتەبی سیاسیی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









