“ماوەی دوو هەفتەبوو مەسرور بارزانی رێگری لە دابەشکردنی مووچە دەکرد”

مووچە بودجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئاشكرایدەكات كە بری زیاد لە یەك تریلیۆن لەبەردەستی وەزارەتی دارایی هەرێم هەبووە، بەلام بەفەرمانی ڕاستەوخۆی مەسروبارزانی دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشتی راگیرابوو، ئەوەش لەپێناو ئەوەی داهاتی ناوخۆ بۆ حكومەتی عێراق ئاشكرا نەبێت و واپیشان بدات هەرێم داهاتی نییە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNكە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، هەرچەند ماوەی دوو هەفتەیە وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 743 ملیار دیناری ڕەوانەی هەرێم كردووە و هاوكات داهاتی سێ مانگی ڕابردووش زیاد لە 300 ملیار دینارە، بەڵام سەرۆكی حكومەت فەرمانی بە وەزارەتی دارایی هەرێم كردووە دەستكاری داهاتی ناوخۆ نەكەن و چاوەڕێی بەغدا بكەن تا بڕی 243 ملیار دینار دەنێرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی دارایی بەهۆی فەرمانەكەی سەرۆكی حكومەت نەیتوانیبوو لیستی مووچە ڕابگەیەنێت.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە، فەرمانكردن بە ڕاگرتنی مووچە لەلایەن مەسرور بارزانی لەلایەك بۆ ئەوەیە كە نایەوێت بڕی داهات بۆ حكومەتی عێراق ئاشكرا بێت و وای نیشان بدات كە داهاتی ناوخۆ بەشی تەواوكاری مووچەناكات، لە لایەكی دیكەشەوە دەیەوێت ئەوە بە گوێی هاووڵاتیان بدات كە گوایە بەغدا كێشەی بۆ مووچەی هەرێم دروستكردووە.
دواجار ئەمڕۆ سێ شەممە بە گەیشتنی 598 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی ئەیلول، وەزارەتی دارایی رایگەیاند، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکەن و دوای خەرجکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی هێزە ئەمنیەکان و سەرجەم ئەو لێبڕینانەی لەمووچەی مانگەکانی سەرەتای ئەمساڵ تا مانگی ئاب ڕاگیرابوون لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق لەهەفتەی داهاتودا، ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولیش دەکرێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
3كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








