ئەمجارەش مووچەی خانەنشینی سەربازی بەهاوتاكراوی دابەشناكرێت

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم لیستی مووچەی مانگی هەشتی بڵاوكردەوە، بەگوێرەی خشتەی دابەشكردنەكە ڕۆژی هەینی مووچەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی دابەشدەكرێت، بەڕێوەبەری خانەنشینی سەربازیش ڕایدەگەیەنێت كە ئەم مانگەش بە بێ هاوتاكراوی مووچەی خانەنشینی سەربازی دابەدەكرێت.
عەزیز عەلی، بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە لە سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند، سبەی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی سەربازی دەستپێدەكات، بەڵام دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی سەربازی هەر بە یاسا كۆنەكە دەبێت و بەهاوتاكراوی دابەشناكرێت هاوشێوەی خانەنشینانی شارستانی كە بەهاوتاكراوی مووچە وەردەگرن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە بۆ مانگەكانی هەشت و نۆ دوو جۆر لیستمان ئامادەكردبوو بەجۆرێك لیستێك بە گوێرەی یاسا كۆنەكە و لیستێكیش بەهاوتاكراوی، لیستەكانیشمان ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم كردووە، بەڵام ئەوەی یەكلایی بووینەتەوە ئەوەیە كە سبەی مووچەی خانەنشینی سەربازی بە هاوتاكراوی دابەشناكرێت.
بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە لە سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، جارێ دیار نییە بۆ مووچەی مانگی نۆ خانەنشینی سەربازی بە هاوتاكراوی مووچەیان پێدەدرێت یاخود هەر بەگوێرەی یاساكۆنەكە دەبێت، ئەوە كەوتووەتە سەر وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی عێراق.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









